یەحیا ئۆغراش بەرپرسی کاروباری پەروەردەیی هودا پار بانگێشتی کرد، "بانگێشتی ئەندامان و هاوڵاتیانی عەزیزمان دەکەین، زمانی دایکی خۆیان هەڵبژێرن. وەرن هەموومان پێکەوە خاوەنداری لە زمانی دایکی خۆمان بکەین. با بیکەین بە ئامرازێک بۆ یەکێتی و یەکڕیزی، نەک سیاسەتی چەوساندنەوە یان ئاسمیلەکردن."
یەحیا ئۆغراش یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار و بەرپرسی کارواباری پەروەردەیی هودا پار راگەیاند کە دەستیان بە کەمپینەی "بە زمانەکەم قسە دەکەم و بە پێی باوەڕیم دەژیم" کردوون و بانگێشتی هاوڵاتیان کرد کە گرنگی بە بژاردنی ئەم دەرسانە بدەن.
"ئێمە ناتوانین بە متمانەوە سەیری داهاتوو بکەین بەبێ ئەوەی زمانەکەمان بە زیندووی بهێڵینەوە"
ئۆغراش ئاماژەی بەوە کرد، زمانەکان دەوڵەمەندین و دواتر وتی، "هەموو نەتەوەیەک لەسەر زەوی ڕەنگ و زمانێکی هەیە. دەوڵەمەندی زمانەکان یەکێکە لە نیشانەکانی پەروەردگارمان. لە ئایەتی ٢٢ی سورەتی ئەلرومدا هاتووە کە 'یەکێک لە بەڵگەکانی ئەوەیە کە ئاسمان و زەوی و هەمەچەشنی زمان و ڕەنگەکانتان دروست کردووە. بە دڵنیاییەوە نیشانە لەم بابەتەدا هەیە بۆ ئەوانەی دەزانن.' زمان یادەوەری و نەریت و سۆز و وروژاندن و ئازار و شادی و حیکمەت و ئەدەبی میللەتێکە. بە واتایەکی تر زمان خودی نەتەوەیەکە. سنووری جیهانی عەقڵی ئێمە بە زمانی دایکی ئێمە دەکێشرێ. هەر بۆیە ناتوانین بە متمانەوە سەیری داهاتوو بکەین تا زمانەکەمان بە زیندووی نەهێڵینەوە."
"هەوڵ بدەین بە پاشترین شێوە سوود لە دەرفەتەکان بگرین"
ئۆغراش لە بەردەوامی وتی، "لەکاتێکدا پێویستە گەلی مسوڵمانمان بەهۆی ئیمانەکەیەوە خولی قورئان و ژیانی پێغەمبەر و زانستی بنەڕەتی ئایینی وەک پێویستیەک وەربگرێت، بەڵام بەداخەوە پێکهاتەی عەلمانی هەوڵیدا ڕێگری لەم کارە بکات. گەلەکەمان ناچار بوو لە خاک و بەهاکانی خۆی داببڕێت، نامۆ و گەندەڵ بێت. با خاوەندارێتی هەڵمەتەکەمان بکەین بۆ گەڕانەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی خۆمان لە پەروەردەدا بە وەرگرتنی ئیسلام وەک ئاماژەیەک و بۆ ئەوەی هەردوو دونیامان ئاوەدان بکەین و هەوڵبدەین باشترین سوود لە دەرفەتەکانمان وەربگرین. زمانەکانمان لە یەکتر جیامان ناکەنەوە و نامانکاتە ئەویتر. ئەوان ئەو ئامرازانەن کە ئێمە لە ڕێگەیانەوە لەگەڵ یەکتردا کۆدەبینەوە و تێکەڵ دەبین."
"بژاردنی ئەم دەرسانە وەک دەرفەتێکی گرنگ دەبینین"
ئۆغراش ئاماژەی بەوە کرد کە قوتابییەکان لە قوتابخانەی ناوەڕاست دەتوانن زمانی دایکیان هەڵبژێرن و وتی، "لە نێوان ئەو دەرسانە دەرسەکانی زمانی کورمانجی و زازاکی هەن کە زمانی دایکی ملیۆنان هاوڵاتیمانە. ئێمە هەڵبژاردنی ئەم دەرسانە بە دەرفەتێکی گرنگ دەبینین بۆ منداڵەکانمان بۆ پەرەپێدانی هۆشیاری زمانی دایکی و فێربوون لە پێکهاتەکانی زمانی دایکی خۆیان."
"دانانی مامۆستای پێویست بۆ ئەم بوارە زۆر گرنگە"
ئۆغراش لە بەردەوامی وتی، "بانگێشتی ئەندامان و گەلی عەزیزمان دەکەین زمانی دایکی خۆیان هەڵبژێرن. لەبەر ئەوەی ئەوەندەی پێویست هەڵنابژێرێت ئەو کەسانەی ئەم بەشانەی تەواو کردوون ناتوانن وەک مامۆستا دەستبەکار بن. بەڵام دەبێت ئەوەندەی پێویست مامۆستا بۆ ئەم دەرسانە دابین بکرێت. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا، دانانی مامۆستای پێویست بۆ ئەم بوارە زۆر گرنگە. پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ دەرسە هەڵبژاردە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست پێدەکات. لەم ماوەیەدا رێکخراوەکانمان، لەگەڵ لقەکانی ژنان و گەنجانمان؛ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نیشتمانی و بەڕێوبەرایەتی قوتابخانەکان دەکەین، زانیاری دەدەین لەڕێگەی چالاکییەکانی وەک کردنەوەی ستاند و دابەشکردنی فلایەر و ڕیکلامکردنی تابلۆی بانگەشە و هەڵواسینی تارپۆلین، هەوڵدەدەین بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی کە دیاریمان کردووە لەڕێگەی کەمپەینی بینراو و سۆشیال میدیاوە."
"هەموومان پێکەوە خاوەنداری لە زمانی دایکیمان بکەین"
ئۆغراش لە کۆتاییدا وتی، "وەرن هەموومان پێکەوە خاوەنداری لە زمانەکەمان بکەین. با بیکەین بە ئامرازێک بۆ یەکێتی و یەکڕیزی، نەک سیاسەتی چەوساندنەوە یان ئاسمیلەکردن. لەبیرمان نەچێت تا گوڵەکانمان ڕەنگاوڕەنگتر و هەمەچەشنتر بن، بەهاری ڕەنگاوڕەنگمان جوانتر دەبێت. با پێکەوە زمان دەوڵەمەند و بیر فراوان بین. با بوونمان بەهێز بکەین و داهاتوومان گەشاوە بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە میانەی بەشداری لە پانێلێکی حیزبەکەی وتارێکی پێشکەش کرد و بانگیشتی دایک و باوکەکان کرد کە بۆ منداڵەکانیان دەرسی بژاردەی زمانی دایک هەڵبژێرن.
داوود شاهین سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی هودا پار راگەیاند، دەبێت لە تورکیا کوردی ببێتە زمانی فەرمی.
تورکیا کوشتنی ١٤ ئەندامی پەکەکە/یەپەگە لە ڕۆژئاوای راگەیاند.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "ئازادی زمان، فرەچەنشنی زمان، ئەم وڵاتە بەرەو پاشەوە نابات بەلکو هەست سەربەخۆیی بەهێز دەکات و بەرە سەلامەتدا دەبات."