لە شارۆچکەی پاتنۆسی پارێزگای ئاگری منداڵێکی ١٣ ساڵە بەناوی ئۆزان ئارین لە کاتی یاریکردن بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە لە گوندی نەنەجانی شارۆچکەی پاتنۆسی پارێزگای ئاگری رووی دا. منداڵێکی ١٣ ساڵە بەناوی ئۆزان ئارین کاتێک یاریی دەکرد کەوتە خوارە.
دوای ئاگادارکردنی تیمەکانی تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کران و منداڵەکە گواسترایەوە نەخۆشخانە بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکان، منداڵەکە بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
دەستنیشان کرا، منداڵەکە دوای پشکنینی دادی لە گوندەکەی بەخاک دەسپێردرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە میانەی بەشداری لە پانێلێکی حیزبەکەی وتارێکی پێشکەش کرد و بانگیشتی دایک و باوکەکان کرد کە بۆ منداڵەکانیان دەرسی بژاردەی زمانی دایک هەڵبژێرن.
داوود شاهین سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی هودا پار راگەیاند، دەبێت لە تورکیا کوردی ببێتە زمانی فەرمی.
تورکیا کوشتنی ١٤ ئەندامی پەکەکە/یەپەگە لە ڕۆژئاوای راگەیاند.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "ئازادی زمان، فرەچەنشنی زمان، ئەم وڵاتە بەرەو پاشەوە نابات بەلکو هەست سەربەخۆیی بەهێز دەکات و بەرە سەلامەتدا دەبات."