وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسنامەیەک بڵاو دەکات
![وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسنامەیەک بڵاو دەکات وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسنامەیەک بڵاو دەکات](/img/NewsGallery/2025/2/10/441891/FeaturedImage/1ace1183-13c0-42e8-85f6-13bac19b4e6d.webp)
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک پێشبرکێی ژیانی پێغەمبەر بە تەوەری "ئەوی بخوێنە و وەک ئەو بژی" رێکدەخات راگەیاند کە پێشبرکێکە ئەمساڵیش بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و سوپاسگوزاری بەشداربووان کرد.
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر دوای کۆتایی هاتنی پێشبرکێی ژیانی پێغەمبەر کە لە سەرانسەری تورکیا رێکخرابوو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و سوپاسگوزاری بەشداربووان کرد.
بەشیر شیمشەک وتی، "ئامانجی سەرەکی وەقفەکەمان ئەوەیە؛ دڵ و خانوویێک کە تێدا ژیانی پێغەمبەر نەزانرێت، نەخوێنرێت و وەک ئەو نەژین نەمینێت. وەقفەکەمان کە بەم مەبەستە ژمارەیەکی زۆر چالاکیی ئەنجام داوە، بەم ئامانجە لە سەرانسەری تورکیا پێشبرکێی ژیانی پێغەمبەر رێکخست و پێشبرکێکە ئەمساڵیش بە سەلامەتی کۆتایی هات."
شیمشەک لە بەردەوامی سوپاسگوزاری تەواوی خۆشبەخشان و بەشداربووان کرد و وتی، "لە دڵەوە سوپاسگوزاری هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بۆ ئەنجام درانی پێشبرکێی ژیانی پێغەمبەر زەحمەتیان کێشاوە؛ بەڕێوبەرایەتی پەروەردەیی لە شار و شارۆچکەکان، بەڕێوبەرانی قوتابخانە و دەزگاکان، مامۆستایان و دایک و باوەکەکانی کە بوونەتە وەسیلە قوتابییەکان ژیانی پێغەمبەر بخوێنن، تەواوی ئەندامان و خۆبەخشانی فیداکاری وەقفەکەمان کە وازیان لە کاری خۆیان هێنا بۆ ئەوەی هەموو کەس فێری ژیانی پێغەمبەرەکەمان بن، ئەوانەی پشتگریان لە دابینکردنی کتێبەکانی پێشبرکێکە کرد، ئەوانەی بەشداریان لە پشبرکێکە کرد، ئەوانەی دەیانویست بەشداری بکەن و نەیانتوانی بەشداری بکەن، تەواوی خوشک و براکانی کە بە دوعاکانیان پشتگریان لە ئێمە کرد، گەلە خێرخوازەکەمان کە پشتگری ماددی و مەعنەویان بە ئێمە دانەوە، هەموو ئەو کەسانەی بۆ سەرکەوتنی پێشبرکێکە بە دوعا و لە دڵەوە و بە دەرفەتەکانی دیکە پشتگریان کرد. داوا لە خودا دەکەم کە پاداشتیان چەندین ئەوەندە بدات و خۆشنوودی خودا بە دەست بهێنن."
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی، "پەروەرگارمان ئەم پێشبرکێیە بکاتە وەسیلە کە ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) زیاتر بخوێنرێت و بە شێوەی گونجانی ژیانی ئەو بژین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار بە هۆی دەستپێکردنی قۆناغی بژاردنی دەرسەکانی بژاردە لە قوتابخانەکانی ناوەڕاستی تورکیا بۆ ساڵی پەروەردەیی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ چالاکییەکانی جۆراجۆر بە تەوەری "بە زمانی خۆم قسە دەکەم، بە پێی باوەڕیم دەژیم" رێکخست.
پێشبرکێی ژیانی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوو بە بەشداری ٢٠٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتی مەڵبەندی پارێزگای وانی هودا پار بۆ پشتیوانی لە بژاردنی دەرسی بژاردەی کوردی لە قوتابخانەکانی ناوەڕاست رێپێوانێک رێکخست.