هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی فەلەستینی، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی خانووی خانەوادەی سامارا لە گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززەی بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
ژمارەی شەهیدەکانی هێرشەکەی ناوچەی مەواسی شاری خان یونس گەشتە ٣ کەس.
لە ئەنجامی هێرش سەر شاری رەفەح ٢ کەس شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەر دوێنی هێرشی کردبوو سەر خانوویێک لە کەمپی نوسەیرات و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی لە ماوەی ١٠ ساڵدا شکاند.
لە ویلایەتی ماگوینداناو دێل سووری وڵاتی فلیپین فڕۆکەیەکی تایبەت تێکشا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی ڕوخانی مەعدەنێک لە وڵاتی ئەفغانستان کانگەرێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
تاوەکو ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا دەژین ٢٩٢ هەزار و ٥٦٧ کەس زیادبوویەوە و ٨٥ ملیۆن و ٦٦٤ هەزار و ٩٤٤ کەس.