بارزانی و سودانی کۆبوونەوە
لە شاری دهۆک مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پیرۆزباییان لەیەکتری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە کەشێکی ئارام و بێ کێشە بەرێوەچوو و هەردوولا هیوایان خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق بێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر یاسای هەڵبژاردن لەپێناو دادپەروەریی زیاتر پێویستی بە گۆڕین هەیە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.
جێگەی ئاماژەپێدانە لەو دیدارەدا هەریەک لە فوئاد حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەها ئەعرەجی و ئەحمەد ئەلئەسەدی و قوسەی مەحبوبە ئەندامانی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردەوە و گەشەپێدان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە ئەنجامی چالاکییەکان بۆ وەرزی زستان هاوکاری بە سەر سەدان منداڵی یەتیم دابەش کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نیزامەدین کابائیش باوکی ڕۆژین کابائیش ئەنجام دایەوە.
لە شارۆچکەی پاسووری پارێزگای دیاربەکر لە کاتی دروستکردنی پردێک ئامێرەکانی دروستکردن ڕوخان و ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.