لە مەرعەش ژن و مێردێک بەهۆی دووکەڵی سۆبا گیانیان لەدەستدا
لە شارۆچکەی نوورحەقی پارێزگای مەرعەش ژن و مێردێک بەهۆی گازی کاربۆن مۆنۆکسیدی دووکەڵی سۆبا گیانیان لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا مووسا کۆیون تەمەن ٨٣ ساڵە و هاوسەرەکەی ئەسمە کۆیون تەمەن ٨٠ ساڵە گیانیان لەدەستدا. کەسوکاری قوربانییەکان دوای بەدەستنەهاتنی هەواڵێک لەبارەیان چوونەتە گوندەکە بەڵام بینییان کە هەردوویان گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
تیمەکانی تەندروستی ڕایانگەیاند، بەهۆی گازی کاربۆن مۆنۆکسید ژەهراوی بوونەتە و گیانیان لەدەستداوە.
تەرمی قوربانییەکان گواسترانەوە مردووخانەی نەخۆشخانەی نوورحەق.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی ئەندامانی پەکەکە/هەسەدە لە ناوچەی مەعدەن لە ڕەقە، ٢ سەربازی سوپای سوریا گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگای دیاربەکر-مێردین ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ئافرەتێکی دووگیان بوو.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە شارۆچکەی چنار لە سەر ڕێگای دیاربەکر-باتمان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.