لە مێردین خانەوادەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە
لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین پیاوێک لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵە ٥ ساڵەکەیان بە کوژراوی دۆزرانەوە.
رووداوەکە لە کاتەکانی شەو لە گەڕەکی تورگوت ئۆزال لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین رووی دا.
بە پێی زانیارییەکان، دراوسێکانی خانەوادەکە کاتێک بینیان هەواڵێک لەبارەی خانەوادەکە نییە لەگەڵ موختاری گەڕەکەکە چوونە ناو خانووی خانەوادەکە.
لە کاتی پشکنینی خانووکە بینرا کە محەمەد کایا (٣٧ ساڵە) و هاوسەرەکەی بەرنا کایا (٣٣ ساڵە) و منداڵە ٥ ساڵەکەیان سامیەلی بە چەک تەقە لە سەریان کراوە و کوژراون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس ڕەوانەی ناوچەکە کران.
تەرمی قوربانییەکان گواسترایەوە لای پزیشکی دادی.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگای ڕحا-وێرانشار کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
لە شارۆچکەی نوورحەقی پارێزگای مەرعەش ژن و مێردێک بەهۆی گازی کاربۆن مۆنۆکسیدی دووکەڵی سۆبا گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشێکی ئەندامانی پەکەکە/هەسەدە لە ناوچەی مەعدەن لە ڕەقە، ٢ سەربازی سوپای سوریا گیانیان لەدەستدا.