لە دیاربەکر عەشیرەتەکان کۆبوونەوە: با پێکەوە کێشەکانمان چارەسەر بکەین
لە کۆبوونەوەی "هاوپشتیی عەشیرەتەکان"دا کە لە لایەن شەش هۆزەوە لە دیاربەکر ڕێکخرابوو، جەخت لەسەر یەکڕیزی و عەقڵی ساغ و هاودەنگیی لە سەر ئاستی سیاسی کرا لە بەرامبەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
کۆبوونەوەکە لە ژێر ناوی "هاوپشتیی عەشیرەتەکان" بە سەرۆکایەتی شەش هۆز کە ئەندامانیان لە سێگۆشەی دیاربەکر، مێردین و ڕحا هەبوو بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئامانجی بەهێزکردنی یەکێتی و یەکڕیزی نێوان پێکهاتە عەشیرەتەکانی ناوچەکە بوو، ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک هۆزەکان و سەرکردەکانی بیروڕا و زانایانی ئایینی بەشدارییان تێدا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە کۆمەڵگەی مەدرەسەی شێخ ئەحمەد شۆرشبی لە گەڕەکی پالوکە سەر بە ناوچەی سووری دیاربەکر بەڕێوەچوو، سەرۆک عەشیرەتەکان و سەرکردەکانی بیروڕا کە قسەیان کرد، ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بەو کۆبوونەوانە و پێکەوە مامەڵەکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێکهاتەکانیان کرا.
بەرنامەکە کە بە خوێندنەوەی قورئانی کەریم دەستی پێکرد، بە وتاری بەخێرهاتن لەلایەن شێخ فاتیح ئۆنال، یەکێک لە پێشەوا و زانا ناسراوەکانی ناوچەکە و سەرۆکی کۆمەڵگەی مەدرەسەی شێخ ئەحمەد شۆرشبی بەردەوام بوو.

"لە ڕابردوودا هۆز و زانا و ڕابەرانی بیروڕا بە ڕەفتارێکی دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ کێشەکاندا دەکرد و خەڵک بە ئاشتی پێکەوە دەژیان"
شێخ فاتیح ئونال وتی، "لە سەرەتا ئەمە بڵێم، ئێوە لێرە میوان نین بەلکو خاوەن خانوون. چونکە ئەم کۆمەڵگەیە بۆ سوودی گەلەکەمان و میللەتەکەمان دروست کرا و ئەمڕۆ میوانداری ئێوە دەکات. لە ڕابردوودا هۆز و زانا و ڕابەر و پیاوماقوڵانی بنەماڵە بە دادپەروەرییەوە لە یەکتر نزیک دەبوونەوە و چارەسەری کێشە و سەختییەکانی وڵاتیان دەکرد و ئاشتییان ئاسان دەکرد و بە هاوئاهەنگی پێکەوە دەژیان. بەڵام لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا ئەوەی ناوی دەبەن ناپاکی جیهانی، دەستی پیسی خۆی درێژ کردووەتەوە بۆ ناو ئەم پێکهاتانە؛ هەوڵی بێناوبانگکردنی شێخ و زانا و گەورەکانی خێزانەکەمانی داوە و تاڕادەیەک سەرکەوتوو بووە. بۆیە لە ڕێگەی ئەم جۆرە کۆبونەوە و بەرنامانەوە ئامانجمان گەڕاندنەوەی ناوبانگی شێخ و زانا و ڕابەر و پیاوماقوڵانی بنەماڵەیە. بەڕاستی کاتێک سەیری ژیانی پێغەمبەری خودا موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) دەکەین، یەکێک لە یەکەم کارەکانی لەگەڵ گەیشتن بە مەدینە، دامەزراندنی برایەتی بوو لە نێوان هاوەڵانی و دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ غەیرە موسڵمانەکان بۆ یەکگرتن لە دژی هەر هێرشێکی ئەگەری بۆ سەر مەدینە."

"پێویستە هەموو سەرۆک عەشیرەتێک خاوەنداری لە ئەندامانی عەشیرەتەکەی بکات و دەستی بۆ درێژ بکات و هەڵەکانیان ڕاست بکاتەوە"
دوای سەیفەدین قنای یەکێک لە ئامادەکارانی دیدارەکە وتارێکی پێشکەش کرد و باس لە ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە کرد و وتی، "ئەم کۆبوونەوەیە گردبوونەوەیەکی ناسیاسییە. مەبەست لە بەرنامەی هاوپشتی عەشیرەتەکان ئەوەیە کە هەنێک جار کاتێک لە ناوچەی چنارمان ڕووبەڕووی کێشە دەبینەوە، کەس نادۆزینەوە کە چارەسەریان بکات. لە ڕێگەی ئەم جۆرە کۆبوونەوانەوە دەتوانین پێکەوە ئەم کێشانە چارەسەر بکەین. مەسەلەکە تەنها چارەسەرکردنی کێشەکان نییە؛ وەک دەزانن گەنجەکانمان بەهۆی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەبەردەم چاوماندا لەدەست دەچن. ئەم بەڵایە ماددەی هۆشبەر گەیشتۆتە گوندەکانمان. هۆکاری ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیەمان بۆ گفتوگۆکردنە کە چۆن دەتوانین ئەو کێشانە تێپەڕێنین و پێکەوە کار بکەین بۆ نەهێشتنیان. بێگومان دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە ئێمە لێرە خەریکی سیاسەت نین. چونکە ئەم کۆمەڵگایە پێویستی بە ئاشتی هەیە. ئێمە دەمانەوێت گەندەڵی ناو خۆمان پاک بکەینەوە. بەڕاستی ئەمڕۆ هەموو سەرۆک عەشیرەتێک یان گەورەیەکی بنەماڵە پێویستە لە تەنیشت ئەندامانی بنەماڵە و عەشیرەتی خۆیەوە بوەستێت و دەستێکیان بۆ درێژ بکاتەوە و هەڵەکان ڕاست بکاتەوە. ئێمە پێکەوە ئەم چاکسازییە دەکەین، ئەگەر پێویست بکات، لە ڕێگەی کۆبوونەوەکانی وەک ئەمەوە. با ئەم کۆبوونەوەیە بە سەرەتایەک بزانین. با بە ماوەیەکی ڕێکوپێک کۆببینەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بڕیارانەی لەم کۆبوونەوانەدا دەیدەین. لەم کۆبوونەوەی یەکەمدا باس لەوە دەکەین کە دەتوانین چی بکەین، بەرپرسیارێتی هەمووان بیردەخەینەوە و باسی ئەوە دەکەین کە دەتوانرێت چی بکرێت."

"بناغەی سەرەکی ناسنامەی کورد عەشیرەتەکانیان بووە"
دواتر نووسەر و لێکۆلینەر مەحمود قلنچ وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە مێژوو و کەلتووری کوردەکاندا هەموو کەاتێک ڕۆڵی هۆزەکان هەبووە و وتی، "وەک دەزانرێت هەر عەشیرەت و نەتەوەیەک مێژووی خۆی دروست کردووە و پێشخستووە. گەلی کورد نەتەوەیەکە لە میزۆپۆتامیا بە کولتوور و شارستانیەتی خۆی ناسراوە. لە ڕووی مێژووییەوە ئیمپراتۆریەتەکانی وەک مادەکان، ئەیوبیەکان، مەروانیدەکان و شەدادییەکان دامەزراند. هەرچەندە لە زۆر ناوچەی جوگرافیدا بوونیان هەبوو، بەڵام چەندین دەوڵەتیان لە ناوچەکەدا دامەزراند کە بە پلەی یەکەم ژیانیان تێدا بەردەوام بوو، لە نێوان ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و لە کۆتاییدا ئەم دەوڵەتانە لەناوچوون. سەرەڕای ئەو قۆناغە جۆراوجۆرانەی کە پێیدا تێپەڕیون، میللەتی کورد هەرگیز دەستبەرداری داب و نەریت و بیروباوەڕ و پراکتیکەکانی خۆی نەبووە. بناغەی سەرەکی ناسنامەی کورد عەشیرەتەکانیان بووە. بە واتایەکی تر ئەو کۆمەڵگایانەی کە هۆزی بەهێزیان هەیە توانیویانە لەسەر پێی خۆیان بوەستن. بۆ نموونە زۆرێک لە دەوڵەتەکان لە ڕێگەی بوونی گەلەکەیانەوە بەردەوام بوون و پێشکەوتوون. گەلانی کورد کە لە لایەن عەشیرەتەکانەوە یەکگرتوو بوون، وا دەرکەوتووە کە لەم ڕووەوە بەرژەوەندییان هەیە. ئەگەرچی گەلی کورد بەسەر چوار بەشدا دابەشبووە، بەڵام بە عەشیرەت و بنەماڵە ناسراوە."
"کورد هەرگیز وازی لە بەها ئیسلامی و مرۆڤدۆستەکانی نەهێناوە، خۆڕاگرییەک کە تاڕادەیەکی زۆر لە سیستەمی عەشیرەتییەوە سەرچاوەی گرتووە"
قلنچ لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە کورد پێش لەوەی ببێتە خاوەن دەوڵەتیش زمان، باوەڕی و کەلتوورەکەی پاراستووە و تی، "تەنانەت پێش دامەزراندنی دەوڵەت، کورد تا ئەمڕۆش زمان و بیروباوەڕ و داب و نەریتی خۆی ژیاوە و پاراستووە. هەرگیز ناسنامەی ئیسلامی و ئینسانی خۆیان لەبیر نەکردووە. ئەم دوو توخمە بۆ کورد پێویستیەکی حەتمییە. بەڕاستی ئەگەر ئەم دوو تایبەتمەندییەیان لێ بسەندرایەوە، هیچیان نامینێت دەستیان پێ بگرن. عەشیرەتگەرایی لە نێو کورد پێش لە ئیسلامدا هەبووە و تا ئێستاش هەر بوونی هەیە. لە ئومەوییەکانەوە تا عەباسیەکان، لە سەلجوقەکانەوە تا عوسمانیەکان و تا ڕاگەیاندنی کۆمار، کورد هەرگیز وازی لە داب و نەریت و بیروباوەڕی خۆی نەهێناوە. بەڕاستی بە تێڕوانین لە مێژووی خۆمان دەزانین کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆمار، هەندێک گیانی خۆیان لە پێناو کڵاوەکانیان و هەندێکیان بۆ شێوازی ژیانیان و هەندێکیشیان بۆ جلوبەرگەکانیان خۆیان فیدا کرد. بۆ پاراستنی داب و نەریتەکانیان باجی زۆریان دا، هەرگیز وازیان لە لایەنە ئیسلامی و مرۆییەکانیان نەهێنا. ئەم ئیرادەیەی کورد لە سیستەمی عەشیرەتیوە سەرچاوە دەگرێت. ئەگەر عەشیرەتەکان نەبوایە، کولتوورەکەمان وەک مەڕێک بێ شوان ون دەبوو. کولتوری عەشیرەت گەرەنتی بوونی گەلان دەکات. هەرچەندە سنووری ئیمپراتۆریەتەکە بەدرێژایی سەدەکان گۆڕانی بەسەردا هات، بەڵام هۆزەکەی و ناسنامەکەی و بوونەکەی هەرگیز نەگۆڕا. لەم ڕووانەشەوە عەشیرەتگەرایی بۆ هەرێم گرنگە."
"عەشیرەتگەرایی پێکهاتەیەکە کە کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەوڵەتان هەیە"
قلنچ لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە عەشیرەتەکان گەرەنتی بوونی کەلتووری کۆمەڵگای کوردە و وتی، "سیستەمی عەشیرەتگەرایی بە هەستیاری مرۆیی پێکهات؛ بەهۆی ئەزموون و سامانی سەرۆک و بەگ و پیاوماقوڵەکانەوە لە ژیاندا مایەوە؛ و ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ناساندنی شوناسی کوردیدا. عەشیرەتگەرایی تەنیا پێکهاتەیەکی هاوپەیمانی لە بەرامبەر سەختی و چەوساندنەوە نییە، بەڵکو پێکهاتەیەک کە کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەوڵەتان هەیە."

دواتر محەمەد بەهادین تەمەل یەکێک لە کەسایەتییە دیار و ناسراوی ناوچەکە وتارێکی پێشکەشک رد و جەختی لەوە برایەتی و یەکڕیزی کرد.
تەمەل وتی، "ئەمڕۆ ئەوەی هەموو کەسێک سەر بە کۆمەڵگەیەک یان خێزانێکی جیاوازە بۆ ئەوە نییە کە ئێوە دوژمن بن، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە خوشک و برا بن. لە ناوماندا باشترین کەس ئەوە کەسەیە کە خزمەتی گەلەکەی دەکات، هەروەک خوای گەورە لە ئایەتەکەدا باسی دەکات. وە ئەوەی بتوانێت بە باشترین شێوە خزمەت بکات ئەو کەسەیە کە ئارەزووی ئاشتی لە کۆمەڵگادا دەکات و هەوڵ دەدات بۆ ئاشتەوایی و چاکە لەگەڵ گەلەکەی دەکات. تەنانەت ئایەتێک هەیە کە لە وتاری هەینیدا دووبارە دەکرێتەوە، 'بەڕاستی خوای گەورە فەرمانی دادپەروەری و میهرەبانی و بەخشین بە خزم و کەسوکار دەدات؛ و قەدەغە دەکات لە ناشرینی و شتە قێزەونەکان و ستەمکاری.' ئامۆژگاریتان دەکات تا لەبیرتان بێت. ئێمە پێش هەموو شتێک مرۆڤین، وەک بەنرخترین دروستکراوین. بەڵام خوای گەورە بارگرانییەکی خستۆتە سەر شانمان. دووەم: خوای گەورە ئێمەی بە عەشیرەت دروست کردووە نەک شەڕی یەکتر بکەین. بەڕاستی ئەوەی لە جیهانی ئیسلامیدا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێت، ئینکاری ئەمەیە. پێشتر ئێمە خەڵکی شاخ بووین کە بە 'کارت-کورت' ناسرابووین. ئێستا، ئێمە یەکتر دەناسین. ئێمە دەمانەوێت زیادبوونی ئەم ئاشنایە ببینین نەک ئینکاری. ئێمە یەکین، کورد، تورک، عەرەب، یان ئازەری. با نەڵێین 'تورکێک لە تەواوی جیهان باشترە' یان "کوردێک لە تەواوی جیهان باشترە.' ئەو کات کێشە نییە ئەگەر کەسێک بڵێت "من سەر بە فڵان هۆزێکم"."
هەروەها وتی، "لێرەدا داواکارییەکم هەیە بۆ سەرکردەکانی عەشیرەتەکان: هەروەک چۆن هەموو شوانێک بەرپرسیارە لە مەڕەکانی، با هەرکەسێک ئەو ناوچەیەی بەردەم ماڵەکەی خۆی پاک بکاتەوە. بە واتایەکی تر با هەر عەشیرەتێک نمونەی جیابخاتەوە، با شەڕ و ناکۆکی لەناو عەشیرەتەکەدا نەبێت، با ئاشتی و ئارامی هەبێت. ئێمە وەک هۆزەکان سەرەتا دەبێت ماڵەکانی خۆمان باشتر بکەین، پاشان دەوروبەرمان. زۆرێک لەوانەی لێرە ئامادەن دەناسم کە پێشەنگن لە ڕێوڕەسمەکانی ئاشتی و ئاشتەواییدا. تەنانەت دەتوانم بڵێم ئەو دۆسیە ئاشتیانەی کە ئێوە لەبەردەستتاندایە تەنانەت ئەمڕۆ لە ئەرشیفی دادگاشدا نادۆزرێتەوە. ئەمڕۆ لە هۆڵەکانی دادگادا ناکۆکی زەوی و زار هەیە کە ٥٠ ساڵە بەردەوامە. بەڵام ئێوە بە زانا و شێخ و سەرکردەکانتان دەتوانن کێشەکان لە نێوان خۆتاندا چارەسەر بکەن و بگەنە کۆدەنگی."
دواتر ئەندامان و سەرکردەکانی عەشیرەتەکانی مەتینا، شەهینا، دومیلیا باس لە ئاڕەزۆ و داواکانی خۆیان لەبارەی ئەم جۆرە کۆبوونەوەیانە کرد.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن مەلا وحید الدین کایا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، لە وتارەکەیدا لە یادی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیدا، ڕایگەیاند کە ئەوان پابەندن بە پرەنسیپەکانەوە لەسەر هەموو پرسێک کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەری کۆنکرێتی و بژاردەیی پێشکەش دەکەن.
لە شارۆچکەی موکسی پارێزگای وان گورگەکان هێرشیان کردە سەر مەڕەکان و ٧٠ مەڕیان کوشت.
دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی نوێنەرایەتی یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) لە ئیستانبوول کرد.