مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء کە بەژداری پرسەی قوربانیەکانی زەمین لەرزەکە بوو ئاماژەی بەوە کرد، موسیبەتەکانی وەکو زەمین لەرزە هۆشاداریێکی ئیلاهینە.
مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەژداری پرسەی قوربانیەکانی زەمین لەرزەی خارپێت بوو.
شاندەکە پرسەوسەرەخۆشیان بە کەسوکاری قوربانیەکان رایگەیاند و داوای سەبری جەمیل بۆیان کرد.
مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء دوای پرسەکە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) دا و دەست نیشانی کرد، موسیبەتەکانی وەکو زەمین لەرزە هۆشاداریێکی ئیلاهینە.
مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان وتی، "پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه و سلم) لە ئەسحابیەکانی پرسیار دەکات 'پێتان وایە شەهید کێیە؟' ئەسحابیەکانیش دەست نیشان دەکەن شەهید ئەو کەسەیە کە لە جەبهە لە دژی دوژمن شەڕ دەکات و دەکوژرێت. پێغەمبەرەکەمان دەفەرموێ: 'ئەو کات شەهیدەکانی ئوممەتی من کەمن. ئافرەتێک کە دووگیان بێت و بمرێت شەهیدە. ئەو کەسەی لە ناو ئاو بخنکێت شەهیدە. ئەو کەسەی بە سووتان بمرێت شەهیدە. ئەو کەسەی لە ژێر ماڵی روخاو بمینێت و بمرێت شەهیدە.' و ١٢ بەش لە شەهیدەکان دەژمێرێت. ئەو کەسەی لە ژێر ماڵ بمینێت و بمرێت شەهیدە. پێغەمبەرەکەمان دەفەرموێ: 'لە نێوان شەهیدەکان و پێغەمبەرەکان تەنها پلەیەک جیاوازی هەیە."
مەلا ئەنوەر لە بەردەوامی وتی، "خودا لە ئایەتی پیرۆز دەفەرموێ: 'بەو کەسەی لە رێگای خودادا دەکوژرێت مەڵێن مردوو. ئەوان زیندوون بەڵام ئێوە نازانن.' شەهیدی پلەیەکە کە مرۆڤ بە عەمەلەکەی بەو پلەیە ناگات. ئەگەر خودا نەسیب بکات دەبێت. بۆیە دەبێت مرۆڤ رازیی ئەو جۆرە موسیبەتەکان بێت. پێغەمبەرەکەمان دەفەرموێ: 'ئەگەر خودا حەزی لە یەکێک لە بەندەکانی هەبێت موسیبەت دەنێرێتە سەری، هەرکی بەو موسیبەتانەی ناردراو رازی بێت خوداش لە وی رازی دەبێت.' ئەوە شەهادەتە، هەروەها هۆشداریێکی ئیلاهیە. بۆ ئەهلی ئیمان مەقام، مەرتەبە، باشی و خۆشیە. بۆ خراپەکانیش هۆشداریێکی ئیلاهیە."
مەلا ئەنوەر لە بەردەوامی وتی، "ئەگەر زینا ئەنجام بدرێت و ریبا زیاد بێت و زەکات نەدرێت، خودا هەموو جۆرەی بەلا بە سەر مرۆڤەکاندا دەنێرێت. دەبێت ئەو زەمین لەرزەیە بۆ ئەهلی فسق و خراپەکان هۆشداریێک بێت. دەبێت مرۆڤ بە مادیات و مەعنەویات لە بەرامبەر ئەو جۆرە موسیبەتانە ئامادە بێت. بە پێی مادیات دەبێت خانووکانی ئەو ناوچەیە کە ناوچەی زەمین لەرزەیە ساغلەم و بەهێز بێت. پێغەمبەرەکەمان هەموو شەوێک پێش لە نووستن سەبارەت بە زەمین لەرزە ئەو دوعایەی دەکرد: 'خودای من لە موسیبەتەکانی کە لە ژێر زەوی دێن تۆ پەنا دەبم.' بە پێی مەعنەویات دەبێت ئەو دوعایە بکەین. دەبێت ئێمە وەکو دەوڵەت و میللەت تەدبیری ئەو کارانە بگرین. بۆیە دەبێت ئاگادار بین. خودا ئێمە لەو جۆرە بەڵا و موسیبەتانە بپارێزێت. خودا ئێمە هۆشیار بکات و بەهۆی گوناهەکان ئاگادارمان بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.
هاودۆزەکانی مامۆستا مەلا عبدالرزاق تەپە کە چەند رۆژ پێشتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو باسیان لەوە کرد کە مامۆستا کەسێکی سەمیمی لە دۆزی ئیسلام و خزمەتکار لە زانست بوو.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بە بەشداری هەزاران کەس لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو.
ئەرجان ڤەرگیلی بەڕێوبەری ناوچەی مەڕمەڕەی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردوون.