وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: پڕۆژه‌ی بانگی ناوه‌ندی گه‌یشتووەتە قۆناغی كۆتایی
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، "پڕۆژه‌ی بانگی ناوه‌ندی له هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئێستا له قۆناغی كۆتاییدایه."
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی، له لێدوانێكدا وتی، "پڕۆژه‌ی بانگی ناوه‌ندی (مه‌ركه‌زی) له هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌باشی جێبەجێ دەکرێت. لە ئێستادا لە پارێزگاکانی هه‌ولێر و دهۆك، لەگەڵ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ پڕۆژەکە بە تەواوی جێبەجێ کراوە."
نه‌به‌ز ئیسماعیل سەبارەت بە ناوچەکانی دیکەی هەرێم وتی، "لیژنه‌یه‌كی وەزارەتمان سه‌ردانی ڕانیه‌ی كرد و لەوێش پرۆسەکە له قۆناغی كۆتاییدایه، لە پارێزگای سلێمانیش بە هەمان شێوە کارەکان بەرەو کۆتایی دەچن. تەنها پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ماوە، کە ئەوانیش لەسەر داواكاریی خۆیان نه‌یانویست پڕۆژەکە تێیدا جێبەجێ بکرێت."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تیشکی خستە سەر شێوازی کارکردنی پڕۆژەکە و ڕوونی کردەوە، "پڕۆژەکە بۆ یەکەمجار لە پارێزگای هەولێر لە ڕێککەوتی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ستۆدیۆی تایبەت دروست کرا، ئەو کەسانەشی بانگ دەدەن، پێویستە کەسانی ڕاهێنراو بن و خاوەن دەنگێکی خۆش بن، کە لەگەڵ ڕێساکانی شەریعەتی ئیسلامی‌دا بگونجێت و لە ڕێگەی بەستنەوەی سیستمی ئینتەرنێتەوە، لە یەک کاتدا و بە هاوشێوە لە تەواوی مزگەوتەکانی ئەو شار یان ناوچەیەدا بانگ دەدرێت.
له كۆتاییدا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جەختی کردەوە کە پڕۆژەکە پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه و وەزارەتی ئەوقاف بەردەوامە لە تەواوکردنی ئەو شوێنانەی کە تا ئێستا ماون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەسەن تەکین، کە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٠ لە شرنا‌خ لە هێرشێکی چەکداریی پەکەکەدا شەهید بوو، لە کاتێکدا لە ٣٦مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە سەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە.
لە گوندی هومێرای شارۆچکەی سەرێکانیی پارێزگای ڕحا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر ٥٠٠ دۆنم زەویی گەنم سووتا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای هەکاری ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.