رووداوێکی هاتوچۆی توند لە هەکاری: ٣ کوژراو و ٢ بریندار
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای هەکاری ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای هەکاری لە نێوان مینیپاسێک و بارهەڵگرێک رووی دا.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس ڕەوانەی شوینی رووداوەکە کران.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بە برینداری گواسترانەوە نەخۆشخانە.
شۆفێری بارهەڵگرەکە کە گیری خواردبوو لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕزگار کرا.
بە پێی زانیارییەکان، یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و ژمارەی کوژراوەکان گەشتووە ٣ کەس و چارەسەرکردنی ٢ برینداری دیکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ساڵی ١٩٣٠ لە گەلیێ زیلانی شارۆچکەی ئەردیشی پارێزگای وان بە هۆی "سەرهەڵدان" لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی مستەفا کەمال و سەرۆک وەزیریی عیسمەت ئینۆنۆ دەیان هەزار کوردی مسوڵمان کۆمەڵکوژ کران.
شەهیدانی گوندی خاتوونی کە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا لە دیاربەکر لە لایەن هێزە تاریکەکانەوە لە کۆمەڵکوژییەکدا کوژران، لە ٣١ ساڵەی شەهیدبوونیان لە سەر گۆڕەکانیان یادیان کرایەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "کارەبای بەردەوام بۆ لەسەدا ٩٠ی هاوبەشان دابین کراوە و ٦ هەزار موەلیدە کوژێنراونەتەوە."
بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی لە ناوی فەرمانبەران، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس زەوییان وەرگرتووە و پرۆسەکەش بە خێرایی لە شارە جیاوازەکاندا بەردەوامە.