وەزارەتی کارەبا: کارەبای بەردەوام بۆ لەسەدا ٩٠ی هاوبەشان دابین کراوە و ٦ هەزار موەلیدە کوژێنراونەتەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "کارەبای بەردەوام بۆ لەسەدا ٩٠ی هاوبەشان دابین کراوە و ٦ هەزار موەلیدە کوژێنراونەتەوە."
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "لەپێناو ڕێکخستنەوەی تۆڕی کارەبا و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان، توانراوە پرۆژەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بەرفراوان بکرێن، کە دەرئەنجامەکەی کوژاندنەوەی ٦ هەزار موەلیدە و زیادبوونی بەرچاوی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بووە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان."
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "یەکەم: لە سێکتەری بەرهەمهێنانی کارەبا ١٩٧٤ مێگاوات کارەبای تازە، لەم وێستگانەی خوارەوە بەرهەم هێنرا:
١- لە وێستگەی خورماڵە (٥٠٠ مێگاوات).
٢- وێستگەی هەڵمیی خەبات (٣٠٠ مێگاوات).
٣- وێستگەی گەرمیان (١٦٥ مێگاوات).
٤- وێستگەی بازیان (٧٥٠ مێگاوات).
٥- وێستگەی دێرەلۆک (٣٨ مێگاوات).
٦- لە وێستگەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک (٨٧ مێگاوات).
٧- لە وزەی خۆر: ١٣٤ مێگاوات لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
دووەم: لە سێکتەری گواستنەوەی کارەبا توانیمان ٦١ پرۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی ٣٧٢.٨٤ ملیۆن دۆلار
١- لە هەولێر و سۆران: ٣١ پرۆژە، بە گوژمەی ٢٣٣.٧٢ ملیۆن دۆلار.
٢- لە دهۆک و زاخۆ: ٨ پرۆژە، بە گوژمەی ٤٠.١٣ ملیۆن دۆلار.
٣- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین: ٢٢ پرۆژە، بە گوژمەی ٩٨.٩٩ ملیۆن دۆلار.
سێیەم: لە سێکتەری دابەشکردنی کارەبا توانیومانە ٣٨٨٠ پرۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی ٢٥٩.٢٧ ملیار دینار
١- لە هەولێر و سۆران : ١١٢٥ پرۆژە، بە گوژمەی ١٠٩.٧٤٢ ملیار دینار.
٢- لە دهۆک و زاخۆ : ٥٣١ پرۆژە، بە گوژمەی ٣٥.٢٣٩ ملیار دینار.
٣- لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین: ٢٢٢٤ پرۆژە، بە گوژمەی ١١٤.٢٨٦ ملیار دینار.
٤- گەیاندنی کارەبا بۆ ٥٧٥.٠٠٠ هاوبەشی کارەبای تازە.
٥- دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ لە ٩٠ لەسەدی هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
٦- کوژانەوەی ٦٠٠٠ موەلیدە لەناو گەڕەکەکان.
٧- لابردنی زیاتر لە ٦٢٦٨٨ سەرپێچیکار لەسەر تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان.
٨- هەموارکردنەوەی گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، لە ئەنجامدا ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی لە ناوی فەرمانبەران، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس زەوییان وەرگرتووە و پرۆسەکەش بە خێرایی لە شارە جیاوازەکاندا بەردەوامە.
لە لایەن دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەرەوە بۆ ئەو کچە گەنجانەی کە بەنیازن باڵاپۆش بکەن، بەرنامەی "بەنیازم حیجاب لەبەر بکەم، فەرمانی تۆ فەرمانی منە" بە بەشدارییەکی زۆر بەڕێوەچوو.
لە گوندی سووسا مەراسیمێکی یادکردن بۆ شەهیدەکانی گوندی سووسا بەڕێوەچوو کە لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە بۆ سەر مزگەوتی گوندەکە شەهید بوبوون.