بەهۆی دروست بوونی زەمین لەرزەیەک بە پلەی ٥.٩ لە شاری خۆی کوردستانی ئێران ژمارەیەکی زۆر گوندی شارۆچکەی ئەلباکی پارێزگای وان رووخان.
کاروانی ئومێدی وان دەستی بە دابەش کردنی هاوکاریەکان بە سەر مەغدوورەکانی زەمین لەرزە کرد.
سەعید قۆچ نوێنەری کاروانی ئومێد لە وان سەبارەت بە چالاکیەکانیان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
سەعید قۆچ لە راگەیەندراوەکە دەست نیشانی کرد، بەردەوام دەبن لە چالاکیەکانی هاوکاری و دواتر وتی، "ئێمە وەکو کاروانی ئومێد لە رۆژێک کە زەمین لەرزەکە رووی دا تا ئێستا لێرەین. لە ٦ گوندی سەر بە ئەلباک خسراەکانمان دەست نیشان کرد. بەهۆی زەمین لەرزەکە ٩ هاوڵاتی گیانیان لە دەست دا. هەروەها لە گوندەکان ژمارەیەکی زۆر ئاژەل مردار بوون. بەهۆی بوونی ساردی و سەرما مرۆڤەکان تووشی دژواریەکان دەبن. ئێمە لێرە هاوکاریەکانی خۆراک و بەتانیە و پوێستیەکانی دیکە دابەش دەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.