کودەتای ٢٨ی شوبات لە ساڵی ١٩٩٧ کاری گەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر تەواوی کەلتور و ئاین و فەرهەنگی گەڵانی تورکیا.
لە ٢٨ی شوباتی ساڵی ١٩٩٧ لە تورکیا کودەتای سەربازی بە هاوکاری میدیاکان و دەسهەڵاتی دادگاکانی ئەو کات ئەنجام درا، بەشێوەیەکی گشتی ئیسلامیەکان کرانە ئامانج ئەمەش بۆتە پەلەیەکی ڕەش لە مێژووی تورکیا.
لە کودەتای ٢٨ی شوبات زۆرینەی ڕێکخراوەکان و زانکۆکانی تورکیا لەگەڵ دادوەرەکانی ئەو کات پشتیوانی کودەتاچیەکانیان دەکرد جگە لەوەی دژایەتی سەرۆکی وەزیرانی تورکیا نجم الدین ئەربەکان بوون، هەوڵی دژایەتی ئیسلامیەکان دەدرا، تاکو لە تەواوی چاڵاکیەکان بیان وەستێنن لەگەڵ بەرتەسک کردنەوەی هەمو ئازادیێک بۆ مسوڵمانەکان.
لە ڕۆژە تاریەکەکانی تورکیا کە کودەتا ئەنجام درا بە ملیۆنان کەس دەست نیشان کران. دوای سەرکەوتنی کودەتا سەربازیەکە هەمو ئەو قوتابیانەی باڵاپۆش بوون لە قوتابخانەو زانکۆکان دەرکران بە هەزاران کارمەندی دەوڵەت لەبەر ئەوەی پابەندی بنەماکانی ئاینی ئیسلام بوون لە ئەرکیان دور خرانەوە.
هەر لە هەمان قۆناغ هەمو دەزگاو ڕێکخراوە ئیسلامیەکان بەزۆر داخران ئازادی بۆ مسوڵمانەکان نەما، ڕۆژانە بەبیانووی ناڕەوا بە دەستی سەربازانی کودەتاچی خەلک دەگوازرایەوە بۆ کونچی زیندانەکان. کودەتاچیەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرن دەبێت کاریگەری ئەو کودەتایە لە تورکیا هەزار ساڵ بەردەوام بێت.
کاری گەری کودەتا زیاتر بۆ سەر ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆلوی تورکیا بوو، ئەو کەسانەی کارو چاڵاکی ئاینیان هەبوو ژیانیان کەوتە مەترسی ئەوانەی دەرسی قورئانیان دەوتەوە ڕاپێچی زیندانەکان کران.
لەو کات دادوەران و سەربازەکانی سەر بە گروپی فەتح الله گولەن کەوتنە گیانی کەسانی دیندار و لە خوا ترس وەکو ئەوەی ئاخ لە دڵ بن بەرامبەریان ستەمێکی بێ وێنەیان لە مسوڵمانەکان کرد بە بڕیاری دادوەرەکان لەو کات بە هەزاران مسوڵمان بەند کران.
قۆناغی کودەتای ٢٨ی شوبات چۆن دەستی پێکرد؟
ستەم و ڕوبەڕوبوونەوەی مسوڵمانەکان و پیاوە ئاینیەکان لە ٢٨ی شوبات دەستی پێنەکرد بەڵکو لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠ سەربازەکان و کارمەندانی دەوڵەت خەڵکی دینداریان دەچەوساندەوە لەگەڵ ئەوەش قەیرانی ئابووری لە تورکیا هەبوو، هەروەها لە ساڵی ١٩٩٤ ئابووری تورکیا بەروە خراپ تر دەچو، لەو کات ناونرا " تاریکی ٥ی نیسان"
پارتی ڕەفاهـ کە پارتێکی ئیسلامی بوو لە تورکیا کۆنفڕانسی جەماوەری گەورەی دەکرد باسی " یەگرتنی ئیسلامی" دەکرد تەنانەت ڕۆژئاواو سەهیۆنیەکان کەوتنە دژایەتی کردنی هەر لە هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٤ کە هەڵبژاردنی ناوەخۆی تورکیا ئەنجام درا پارتی ڕەفاهـ بە سەرۆکایەتی نجم الدین ئەڕبەکان لە شارەوانی ئەستەمبۆڵ و ئەنقەڕە سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
پارتی ڕەفاهـ لە ١٥ شارەوانی گەورەی تورکیا ٥ شارەوانی بەدەست هێنا
لە بەرواری ٢٧ مارتی ١٩٩٤ لە هەڵبژاردنەکانی ناوەخۆی تورکیا پارتی ڕەفاهـ سەدا ١٩،١٤ دەنگی بە دەست هێنا لە شارەوانی ١٥ شاری گەورە توانی ٥ شارەوانی بەدەست بێنێت لە ناویاندا ئەستەمبۆڵ و ئەنقەڕە بوونیان هەبوو. لەو کات چاوی لایەنەکان کەوتە سەر ڕەفاهـ کە چۆن ئەو دەنگانەی بەدەست هێناوە.
لە ٢٧ی مانگی ١٢ی ساڵی ١٩٩٥ لەهەڵبژاردنە گشتیەکانی تورکیا پارتی ڕەفاهـ بە سەرۆکایەتی نجم الدین ئەڕبەکان توانی لەسەدا ٢١،٣٧ دەنگەکان بەدەست بێنێت ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ پارتی ڕەفاهـ لەگەڵ هاوپەیمانەکەی لەو کات توانیان حکومەت لە تورکیا پێک بێنن، دوای ساڵی ١٩٦٩ بۆ یەکەم جار بوو بەم شێوەیە پارتێک سەر بکەوێت ئەمەش زیاتر لە دەروەی تورکیاو ناوەخۆ قسەی لەسەر دەکرا.
کاتێک نجم الدین ئەڕبەکان سەرکەوت بانگەشەی "گەڕانەوەی عوسمانیەکانی" دەکرد
کاتێک لە ساڵی ١٩٩٦ نجم الدین لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا لە ناو توکیا و دەرەوە دژایەتی دەکرا لەبەر ئەوەی هەڵگری بیرو باوەڕێکی ئیسلامی بوو. کاتێک بووە سەرۆکی تورکیا سەردانی ئێرانی کرد ڕێکەوتنی وزەو غازی لەگەڵ ئێران ئەنجام دا دواتر سەردانی وڵاتانی ئیسلامی وەکو مالیزیاو پاکستان و سەنگافور ئەندۆنیزیای کرد دواتر سەردانی قاڕەی ئەفریقیای کرد لە نێوان ٨ وڵاتی ئیسلامی ڕێکەوتنێکی ستراتیژی ئەنجام درا بەناوی (D8) ئەم ڕێکەوتنە کاری گەری زۆری بەدوای خۆی هێنا.
دوای ئەو ڕێکەوتن لە نێوان هەشت وڵاتی ئیسلامی ئەنجام درا لە ناوەخۆ دەرەوەی تورکیا دژایەتی ئەڕبەکان دەستی پێکرد بەتایبەتی سەردانەکانی بۆ ئێران و پاکستان و چەند وڵاتێکی ئیسلامی کیانی سەهیۆنی و ئەمریکای زۆر دڵگران کرد.
لە بەرواری ٢ی مانگی ١٠ی ١٩٩٦ ئەڕبەکان سەردانی قاڕەی ئەفریقیای کرد بە تایبەت بۆ وڵاتی میصر و لیبیا و نێجیریا، لە میدیاکان بەردەوام هێرشی دەکرایە سەر. ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان ٨ وڵات ئەنجام درا بۆ کار کردنی ئابووریش بوو بەیەکەوە، هەروەها دروست کردنی بازاڕی هاوبەش ئامانجی سەرەکی بوو.
ڕێکەوتنی نێوان ئەو وڵاتانە زۆر پڕۆژەی گەورەتری بەدوا هەبوو وەکو دروست کردنی وڵاتانی ئیسلامی ناتۆ هەروەها دروست کردنی دیناری ئیسلامی چەندین بابەتی تریش کە پڕۆژەی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی بوو، ئەمانە هەمویان بوونە هۆی بێزار کەری ئەمریکاو کیانی سەهیۆنی.
لە ناوەخۆی تورکیا ناکۆکی دروست بوو بەتایبەت کە لە پارێزگای ئورفە ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕودەدات ئەندام پەڕلەمانێکی پارتی DYP بە ناوی سەدات بووجاک لە ناو دابوو لەگەڵ کەسێکی تر کە داوا کراو بوو هەروەها ناسنامەی ساختە بوونی هەبوو ئەمە سەرەتای دروست بوونی کێشەکان بوو تاکو دواتر دەنگی دایەوە تەشەنەی کرد.
پارتی کۆماری گەڵان (جەهەپە) لەو کات لە سەرۆک وەزیرانی تورکیا ناڕازی بوو
بە فشاری کودەتاچیەکانی ٢٨ی شوبات چەند ئەندام پەڕلەمانێک کە لە پارتی هاوپەیمانی ڕەفاهـ بوون دەستیان لە کار کێشایەوە چونە ناو پارتێکی تر.
هەروەها لە ٧ی مانگی یەکی ١٩٩٧ نجم الدین ئەڕبەکان ئێوارە خوانێکی بۆ کەسایەتی و زانایانی ئاینی لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئامادە کردبوو، شایەنی باسە زانایانی ئاینیش بە جل و بەرگی مەلایەتی بەژدار بوون دواتر وێنەکان لە میدیاکانی تورکیا بڵاو بوونەوە لە لایەن سوپاو سەربازەکان ناڕەزایەتی زۆر لێ کەوتەوە بووە هۆی گرژی و نانەوەی ئاژاوە.
لە ١٦\١\١٩٩٧ عەدنان کەسکین سەرۆکی پارتی جەهەپە لەگەڵ کۆمەڵێک ئەندام پەڕلەمانی تورکیا دژی ئێوارە خوانەکەی نجم الدین ئەڕبەکان لە کۆشکی سەرۆک وەزیران لە ئەنقەڕە ناڕەزایەتیان دەربڕی هەروەها گازاندەیان لە داواکاری گشتی ئەنقەڕە کرد.
لە ڕۆژانی دواتر وەکو بەهانە گرتن بە ئەڕبەکان ناڕەزایەتی زیاتر بوو بە تایبەت لە ناو هێزەکانی سەربازی
لە بەرواری ٣١\١/١٩٩٧ بەرنامەیەکی تایبەت بۆ فەلەستین لە یەکێک لە شارەکانی تورکیا ئامادە کرا لە هەمان کات سەربازەکان بە تانک هێرشیان کردە سەر بەژدار بووان سەرۆک کۆماری تورکیا سولەیمان دەمیر نامەیەکی بۆ ئەڕبەکان نارد هۆشداری پێدا.
لە بەرواری ٢٤ی شوباتی ١٩٩٧ ئیسماعیل هەکی سەرۆک ئەڕکانی سوپا سەردانی ئیسڕائیلی کرد ئەمەش نیشان دەری ئەوە بوو کە کودەتا ئەنجام دەدرێت.
لە ٢٨ی شوباتی ١٩٩٧ ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا بەسەرۆکایەتی سەرۆک کۆماری ئەو کات سولەیمان دەمیر کۆبوونەوەیکی ٩ کاتژمێری ئەنجام درا بەیاننامەی کودەتای ٢٨ی شوبات خوێنرایەوە.
بەیاننامەی کودەتاچیەکانی ٢٨ شوباتی ١٩٩٧ بەشێوەیەکی گشتی ١٨ خالی لەخۆ گرتبوو بۆ بەڕێوەبردنی وڵات زیاتر باس لە چەوساندنەوەی مسوڵمانەکان دەکرا بڕیاری داخستنی سەرجەم مەردەسەکانی قورئان درا، هەروەها دەزگاو ڕێکخراوە ئیسلامیەکان داخران بەشێوەیەکی نایاسای بە هەزاران موسوڵمان خرانە کونچی زیندانەکانی تورکیا.
بارو دۆخی ناوەخۆی تورکیا بۆ مسوڵمانەکان تێکچو هەمو ئازادیێکیان لێ سەندرایەوە ڕێگە نەدرا بەو کەسانەی پابەندی ئاینی ئیسلامن لە قوتابخانەکان کار بکەن هەروەها قوتابیەکان لە قوتابخانەو زانکۆکان دەکران بەهۆی باڵاپۆشیان. کودەتاچیەکان دەیان وت دەبێت کاری گەری کودەتا هەزار ساڵ بەردەوام بێت لە تورکیا.
لە ١٦ی نیسانی هەمان ساڵ بارودۆخی تورکیا زۆر خراپ بوو بەتایبەت بۆ مسوڵمانەکان، لە هەمان کات فتح للا گولەن سەرۆکی گروپی ناسراو بە (فەتۆ) لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی تایبەت بە کودەتای ٢٨ی شوبات قسەی کرد پشتگیری خۆی بۆ کودەتا سەربازیەکە دەربڕی شایەنی باسە بەرنامەکە لە ١٨ی نیسانی هەمان ساڵ بوو داوای لە دەسهەڵات دارانی پارتی ڕەفاهـ کرد" ئەمانەت بگەڕێنەوە دەست بکشێنەوە" هەروەها وتی هێزی سەربازی هێزێکی دیموکراسیە.
لە ١٤ی گولانی ١٩٩٧ ئۆپڕاسیۆن بۆ سەر ئەو کەسانە دەستی پێکرد کە جلو بەرگی ئیسلامیان دەکردە بەر.
لە ٢١ی گولانی ١٩٩٧ دادگای کودەتاچیەکان داوای داخستی پارتی ڕەفاهی کرد کە نەحمەدین ئەڕبەکان سەرۆکایەتی دەکرد.
لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٧ نجم الدین ئەڕبەکان بەزۆر دەستی لە ئەرکی سەرۆک وەزیرانی تورکیا کێشایەوە.
لە ١٧ی تەموزی ١٩٩٧ بۆ ئەوەی ڕێگە نەدرێت قوتابیەکانی باڵاپۆش بچنە ناو حەڕەمی زانکۆکان و قوتابخانەکان ژوری تایبەت دروست کرا.
لە ١٦ی مانگی یەکی ١٩٩٨ پارتی ڕەفاهـ داخرا.
لە ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٨ وەزارەتی پەروەردە بە بیانوی باڵاپۆشی ٣ هەزارو ٥٠٠ مامۆستای لە ئەرک دور خستنەوە.
لە ١١\١٠\ ١٩٩٨ بەهۆی باڵاپۆشی ئافرەتانی مسوڵمان لە تەواوی تورکیا ئۆپڕاسیۆن ئەنجام درا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکە ٦٠٠ ئافرەت دەست بەسەر کران.
لە ٢٦\١١\ ١٩٩٨ باڵاپۆشی بە جارێک لە زانکۆکانی تورکیا قەدەغە کرا.
لە ١٨\٤\١٩٩٩ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام درا، لە ئەنجامدا هیچ پارتێک بە تەنها نەیتوانی حکومەت پێک بێنێت.
لە ٣ی گولانی ١٩٩٩ لە پەڕلەمانی تورکیا ڕێگری لە پەڕلەمانتار مەروە کاوەکجی کرا سوێندی یاسای بخوات لەبەر ئەوەی باڵاپۆش بوو. ئەو کات ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.
لە ٢٣\١\١٩٩٩ دوای ١٢ ساڵ جارێکی تر قورئان وتنەوە بە هەمو شێوەیەک قەدەغە کرا لە تەواوی تورکیا.
لە ٤ی ئەیلولی ١٩٩٩ حوسەین کیڤریک ئۆغلو سەرۆکی سەرئەرکانی سوپای تورکیا ڕایگەیاند، دەبێت کاری گەری کودەتای ٢٨ی شوبات تاکو هەزار ساڵ بەردەوام بێت.
لەگەڵ ئەوەی دوای کودەتای ٢٨ی شوباتی ١٩٩٧ چەندین حکومەت لە تورکیا گۆڕاون دەسهەڵاتی نوێ وڵات بەڕێوە دەبات، بەڵام کاریگەری کودەتا لە ئێستاش هەر بەردەوامە لە تەتاوی تورکیا. بە سەدان کەس لە بەندینخانەکانن ئازاد نەکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.