چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەردەوامە و محەمەد ئەمین برای محەمەد نوور ئالکان و خالسە ئالپتەکین کچی شاهیزە ئالتنکایناک خۆیان رادەست کرد.
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر لە رۆژی ١٧٨مدا بەردەوامە.
محەمەد ئەمین ئالکان تەمەن ٢١ ساڵە کاتێک تەمەنەکەی ١٦ ساڵ بوو فریو درا و بردرا سەر چیا و براکەی محەمەد نوور ئالکان بەژداری چالاکی دانیشتن بوو، لە ئەنجامدا محەمەد ئەمین ئالکان لە دەست پەکەکە رایکرد و خۆی لە دەروازەی خابوور لە شرنەخ رادەست کرد.
محەمەد نوور ئالکان بۆ گەڕانەوەی براکەی لە ٢٠ی شوبات لە شارۆچکە چنار (خانا ئاخپار)ی پارێزگای دیاربەکر بەژداری چالاکی دانیشتن بوو.
محەمەد ئەمین ئالکان کە دوێنێ خۆی رادەست کردبوو ئەمڕۆ لە فەرماندایەتی جەندرمەی پارێزگای دیاربەکر لەگەڵ خانەوادەکەی دیداری کرد.
هەروەها شاهیزە ئالتنکایناک کچی خالسە ئالپتەکین لە فەرماندایەتی جەندرمە لە پارێزگای دیاربەکر لەگەڵ خانەوادەکەی دیداری کرد.
منداڵی ئەو خانەوادەیانەی کە لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن و خۆیان رادەست کردوە بەم شێوەیەیە:
محەمەد کوڕی حاجرە ئاکار، جەعفەر کوڕی خەدیجە جەیلان، مەکیە کچی حوسنیە و حوسێن کایا، خەلیل ئیبراهیم کادران نەوەی حەلیمە کادران، هاروون کوڕی نەجلا و مەتین ئاچان، حوسێن کوڕی نظام الدین و ئەسلیخان ئەشرەفئۆغلو، پەلدا کچی گەوریە ئایهان، ڤۆلکان کوڕی مەلیک و مەلەک ئاسلان و وەیسی کوڕی مەعتەبەر بیرلیک.
تا ئێستا بە کۆی گشتی منداڵی ١١ خانەوادە خۆیان رادەست کردوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.