١٣٨١ ساڵ پێشتر ١٠ ساڵ دوای فەتحی مەککە ناوچەی دیاربەکر لە لایەن سوپای ئیسلام بە فەرماندایەتی عیاز بن غەنەم فەتح کرا و هەرێمی دیاربەکر بووە بەشێک لە خاکەکانی ئیسلام.
کاتی فەتحی دیاربەکر حەزرەتی عومەر خەلیفەتی ئیسلام بوو و فەرماندایەتی فەتحی دیاربەکر بە عیاز بن غەنەم دایەوە. دوای وەرگرتنی فەرمانەکە عیاز بن غەنەم لەگەڵ ٨ هەزار سەرباز بەڕێوە کەوتن و گەشتنە دیاربەکر. قەلای دیاربەکر بۆ ماوەیەکی درێژ لە ژێر گەماڕۆی مسوڵمانەکاندا مایەوە. لەو قۆناغەی بۆ ماوەی ٥ مانگ بەردەوام بوو مەیافارقین فەتح کرا و لە ئەنجامی چالاکیەکاندا لە لایەن خالد بن وەلید کۆنێک لە ناو قەلاکە دۆزرایەوە و شەو لەگەڵ ١٠٠ سەرباز چووە ناو قەلاتەکە و دیاربەکر لەو رۆژەدا فەتح کرا.
بە پێی زانیاریەکانی بە دەست هاتوو کاتی فەتحی دیاربەکر لایەنی کەم ٢٥ سەحابی شەهید بوون. گۆڕی ئەو سەحابیانەی شەهید بوون لە حەوشی مزگەوتی حەزرەتی سلێمانە و یەکێک لەوان سلێمان بن خالد بن وەلیدە.
دوای فەتحی دیاربەکر زۆربەی گەلی دیاربەکر بوونەتە بە مسوڵمان
بە پێی زانیاریەکانی لە سەرچاوەکانی مێژوویی بە دەست هاتوون، دوای فەتح چەکەکانی هاوڵاتیان لێیان ستێنراوە و بە شێوەیەکی چاک و باش لەگەڵیان مامەڵە کراوە. هیچ ئێش و ئازارێک بە کەسێک نەگەیاشت و زۆرداری نەکرا تاکو ببنە بە مسوڵمان. لە ئەنجامدا دوای فەتحی دیاربەکر زۆربەی گەلی دیاربەکر بوونەتە بە مسوڵمان.
ئەو کەسانەی ئامانجەکانی خراپیان هەیە و لە مێژوویی ئیسلامدا عەیب و شەرماوەریێک نابینن قسەکانی ناڕەوا سەبارەت بە فەتحی دیاربەکر دەڵێن و ئیدیعا دەکەن کە "فەتحی دیاربەکر داگیرکەریە و کۆمەڵکوژیێکە لە ئەنجامی هەزاران کورد کوژراون و دەستپێکی ئەسارەت و ژێردەستیە. کوردەکان بە زۆرداری بوونەتە بە مسوڵمان." ئەو کەسانە بە قسەکانی پووچ و بەتال جارێکی دیکە دوژمنایەتیان لە بەرامبەر ئیسلام نیشان دەدەن.
فەتحی دیاربەکر داگیرکەری نییە و رزگاری لە ژێر داگیرکەری بیزەنتیەکانە
کاتێک سوپای ئیسلام هاتە دیاربەکر لە ژێر داگیرکەری بیزەنتیەکاندا بوو. دوای فەتحی دیاربەکر هاوڵاتیان لە ژێر داگیرکەری بیزەنتیەکان رزگار بوون و بۆیە فەتحی دیاربەکر داگیرکەری نییە و رزگاری لە ژێر داگیرکەریی بیزەنتیەکانە. چونکە دوای فەتحی دیاربەکر گەلی کورد کە لە ژێر دەستی بیزەنتیاندا بوون لە ژێر تاریکی کوفر رزگار بوون و بە ئیسلام شەرەفیان وەرگرت. هەروەها بە هەمان شێوەیەی درۆزنەکان و کەسانێکی ئامانج خراپ باسی دەکەن لە کاتی فەتحی دیاربەکر شەڕێکی گەورە رووی نەداوە کە تێدا هەزاران کورد بکوژرێن.
دوای فەتحی ئامەد گەلی کورد لە نێوان روومیەکان و ساسانیەکان دەبنە خاوەن شەرەف و لە ناوچەکە مەدرەسە و مەکتەب دەکرێنەوە و هاوڵاتیان دەستیان بە خوێندن و نووسینەوە دەکەن.
بە پێی زانایانی ئیسلام پێغەمبەری خودا کاتی شەڕی خەندەق موژدەی فەتحی دیاربەکر داوە. دوای فەتحی ئامەد لە هەرێم و ئاناتۆلیا ئیسلام بڵاو دەبێت. شاری دیاربەکر بووە ناوەندی علم و زانست و ئەدەب و عەدالەت.
لە کاتی فەتح ٢٥ سەحابە شەهید بوون. بۆیە دوای مەککە و مەدینە زۆرترین سەحابی لە دیاربەکر بە خاک سپێردراوێن. ناوی ئەو سەحابەیانەی لە دیاربەکر بە خاک سپێردراون بەم شێوەیەیە:
سلێمان بن خالد، رضوان، مسعود، بەشیر، عمرو، شعبە بن سابت، زید، زید، خالد، خالد، نعمان، محمد، محمد، عبدالله، عبدالله، عبدالله، حسن، حسن، کعبی ذیشان، فضیل، مالد، فخر، ابو الحمد، ابو نصر، مغیرە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.