ناوەندی گشتیی جەمعیەتی موستەزعەفان بەهۆی ١٣٨١مین ساڵوەگەری فەتحی مەککە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکە سەبارەت بە فەتحی دیاربەکر باس لەوە کرا، دوای فەتحی دیاربەکر گەلی کورد لە ژێر ئەسارەت رزگار بوونەتەوە و گەشتنە رزگاری و لە ژێر تاریکی جەهالەت رزگار بوونەتەوە و گەشتنە رۆنکایی عیلم.
ناوەندی گشتیی جەمعیەتی موستەزعەفان بەهۆی ١٣٨١مین ساڵوەگەری فەتحی مەککە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
١٣٨١ ساڵ پێشتر لە ٢٧ی ئایار گەلی کورد بە فەتحی دیاربەکر لە لایەن سوپای ئیسلام لە ژێر ئەسارەت رزگار بوونەتەوە و گەشتنە ئازادی و لە ژێر تاریکی جەهالەت رزگار بوونەتەوە و گەشتنە رۆناکی عیلم. ئەو نوورەی ئیسلام کە بە فەتح هات بووە هۆکار کە نەتەوەیەک کە تێنووی ئازادی و رزگاریە بگەڕێتەوە سەر ئەسلی خۆی.
لە بەردەوامی پەیامەکە ئاماژە بەوە کرا، دیاربەکر چەند سەدە لە ژێر ستەمی ئیمپریاتۆریەکانی ساسانی و بیزەنتیەکان بوو کە ئیمپریالیستەکانی ئەو کات بوون و دوای هاتنی سەحابەکان بەو خاکە قۆناغێکی تاریک کۆتایی هات.
دوای ئەوەی گەلی کورد بە وەسیلەی ئەو فەتحە ئیسلام دەناسن کاریگەری خۆیان لە مێژووی ئیسلام زیاد دەکەن. کوردەکان کە بە ئیسلام دووبارە زیندوو دەبن لە بابەتەکانی زانستی و پێشەیی و ئەدەبیات و کەلتووری شاری گەشەپێدانێکی گەورە نیشان دەدەن و خزمەتەکانی گەورە بە مرۆڤایەتی دەکەن.
لە بەردەوامی پەیامەکە سەبارەت بەو زانایانەی گەورەی کە گەلی کوردی مسوڵمان دوای ناسینی ئیسلام پەروەردە دەکن باس لەوە کرا، "بێ گومان گرنگترین ئەو کەسانە بێ گومان فاتحی قودس صلاح الدین الکوردی الایوبیە. وەکو صلاح الدینەکان فاتحەکانی راستی پێویستن و وەکو الجزیریەکان موجیدەکانی گەورە هاتن. دوای فەتحی دیاربەکر لە ٢٧ی ئایاری ٦٣٩ دەرگای ئاناتۆلیا بە رووی ئیسلام کرایەوە و مێژوو بووە شاهێدی قۆناغێکی گەورە. بۆیە فەتحی دیاربەکر بۆ ئاناتۆلیا خاوەنی واتایەکی گەورەیە.
لە بەردەوامی پەیامەکە باس لەوە کرا، سوپای کە عیاز بن غەنەم فەرمادەکەی بوو بە ئاشکرایی تیروانینی ئیسلام سەبارەت بە فەتح نیشان داوە.
تیروانینی فەتح لە لای ئیسلام بە دست خستنی خاکەکان و ئیستیلا نییە و فەتح کردنی دڵەکان و دۆزی رزگار کردنی مرۆڤەکان لە ژێر بەندایەتی مرۆڤەکان و رووی کردنیان بە بەندایەتی خودایە. بە ئاشکرایی دیارە کە لەو سەردەمەی تێدا دەژین تەواوی دونیا چەندە پێویستی بە تێگەشتن بە رووحی فەتحی ئامەد و شارەکانی دیکە هەیە.
لە بەردەوامی پەیامەکە ئاماژە بەوە کرا، دەبێت هەموو کاتێک یادی ئەو شەهیدانە بکرێت کە بۆ ئەوەی ئامەد ببێتە دیاری ئیسلام موجادەلەیان کردوە و شەهید بوونەتەوە و دواتر وتی، "داوا لە خودا دەکەین بۆ بەرگری کردن لە شارەکانی ئیسلام هێز و قووەت بە ئێمە بدات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.