لە تورکیا مزگەوتەکان کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرابوون دووبارە کرانەوە و دوای کاتێکی درێژ ئەمڕۆ حەوشی مزگەوتەکان و مەیدانەکان کە تێدا نوێژ ئەنجام درا پڕ بوون.
لە تورکیا مزگەوتەکان کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٧٤ رۆژ بوو داخرابوون دووبارە کرانەوە و دوای کاتێکی درێژ ئەمڕۆ حەوشی مزگەوتەکان و مەیدانەکان کە تێدا نوێژ ئەنجام درا پڕ بوون.
پێش لە ئەنجام درانی نوێژ تەواوی شوێنەکان دەرمان کران و بۆ نوێژ ئامادە کران.
مسوڵمانەکان کە بەهۆی ئەنجام درانی دووبارەی نوێژی هەینی خۆشحال بوون بە جێبەجێ کردنی تەدبیرەکان و بە کارهێنانی ماسک چوونە شوێنەکانی کە بۆ نوێژ دیاری کراون. هەروەها بە پەیڕەوی کردن لە مەسافەت نوێژ ئەنجام درا.
لە خوتبەی نوێژی هەینی کە بە سەرناوی "حەمد بۆ پەروەردەگارمان" پێشکەش کرا حەمدی خودا کرا کە دووبارە ئەنجام درانی نوێژ بە جەماعەت نەسیب کردوە.
دوای خوتبەکان نوێژی هەینی ئەنجام درا و مامۆستایان داوا لە هاوڵاتیان کرد کە سوننەتی نوێژیان لە ماڵ بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.