لە هەرێمی کوردستان ٢٦ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
لە هەرێمی کوردستان لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢٦ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆرەی کۆڤید-١٩ گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێک دەست نێشانی کرد، لە هەرێم لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ هەزار و ٩٢٠ پشکنین ئەنجام دراوە و ئەنجامی ٧٥٤یان پۆزەتیڤ دەرچووە.
بە پێی راگەیەندراوەکە لە هەولێر ٢٠٨، لە سلێمانی ١٠٥، لە گەرمیان ٢٧، لە ڕاپەڕین ٨٨، لە دهۆک ٣٠٦ و لە هەڵەبجە ٢٠ حالەتی تووشبوون تۆماڕ کراوە.
لە هەرێم لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤٩٥ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٦ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە هەرێم بە کۆی گشتی تا ئێستا ٣٨ هەزار و ٦٦١ حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماڕ کراوە و ٢٤ هەزار و ٥٢٢یان چاکبوونەتەوە و ١٤١٧یان گیانیان لە دەست داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا