مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "گەشبینم، کە دەتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەین بە رێککەوتنی کۆتایی."
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەند تویتێکدا دەست نیشانی کرد، "ناکۆکیەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق زۆرن و کیشەی ئێستا نین و دەمێکە ئەو کێشانە ھەن. ئێمە دەمانەوێت دڵنیایی بگەرێنینەوە بۆ ھاوبەشی ستراتیژی نێوانمان."
هەروەها وتی، "پەیوەندییە بنیادنەرەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گرنگن بۆ سەقامگیری ناوچەکەمان و بۆ بەغداش."
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، "ھەرچەندە بەربەستەکان زۆرن، بەڵام ئێمە تیمێکی دانوستانی بەھێز و ھەمەلایەنەمان لە حکومەتی ھەرێم پێکھێناوە و یەکگرتووە لەسەر ئەو ئەرك و مەبەستە."(İLKHA)
While there have been many obstacles, we have a strong negotiating team, drawn from across the KRG and united in its purpose. pic.twitter.com/KQKNtio4ed
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.