ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی سەردان بە بارەگای حیزبەکەی لە بەدلیس باس لە چەند بابەتی گرنگ کرد.
ئیسحاق ساغلام دەست نیشانی کرد، ئەو رێککەوتنەی لە نێوان رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و ئیمارات بەحرێن لە ئەمریکا واژۆ کرا بۆ جیهانی ئیسلام حوکمی نییە و پەیمانی زیللەتە و ئەو داگیرکەرییە بە یەکێتی ئوممەت کۆتایی دێت.
هەروەها ساغلام سەبارەت بە پرسی دەریای ناوەڕاست دەست نیشانی کرد، تورکیا لە هەوڵەکەی مافدارە و دەبێت تا کۆتایی بەرگری لە مافی ئەو گەلە بکات.
ساغلام وتی، "ئەو رێککەوتنەی لە ئەمریکا، ئیمارات و بەحرێن واژۆی کرد بۆمان هیچ بەهایەکی نییە و نووسینێکی بێ واتایە بۆ ئوممەتی ئیسلام. ئەوە بەلگەی زیللەتە. شایەد بەلگەیەک ە بە واتایی کۆیلەیەتی بێت."
"بەشێکی گەورەیی بەرێوبەرانی جوگرافیای ئیسلام دوور لە گەلی خۆیان دەژین"
ساغلام لە بەردەوامی وتی، "بە داخەوە بەشێکی گەورەیی ئەو کەسانەی لە سەر جوگرافیای ئیسلام باڵادەستن و بەڕێوبەرایەتی جوگرافیای ئیسلام دەکەن دوور لە گەلی خۆیان دەژین. گەلی بەحرێن و ئیمارات دیندارن، رێزیان بە پیرۆزیەکانیان هەیە و ئەو غەسب و داگیرکەریەی رژێمی سەهیۆنی ئەنجام دەدات هیچ کات قبول ناکەن. ئیمانەکانیان ئەو شتە قبول ناکات. بە هەمان شێوەی ئیمان و غەیرەتی گەلی تورکیا ئەو داگیرکەریە قبول ناکات بە هەمان شێوەیە پارچەکانی دیکەی ئوممەتی ئیسلامیش ئەو داگیرکەریە قبول ناکەن. دەبێت کە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەک سەڵتەنەت لە دەستیان بێت ئەو شتە بەردەوام بکەن بەڵام ئێمە باوەڕ دەکەین کە ئەو داگیرکەریە بەردەوامی نییە. قودس رۆژێک دەبێتە هۆی یەکێتیی مسوڵمانەکان و لە ئەنجامدا پێکەوە کۆتایی بەو داگیرکەرییە دێنن. پێشتریش ئەو شتە رووی داوە. ئێمە باوەڕ دەکەین کە لە ناو ئەو ئوممەتە سەدان صلاح الدینی دیکە دەتوانن پەروەردە ببەن. ئێمە دەتوانین ئەو شتە ئەنجام بدەین. دەبێت بەردەوام بین لەو عەزم و پێداگریە. إن شاء الله بۆ کۆتایی هاتنی ئیختیلافەکان لە نێوان ئوممەت کار دەکەین و ئەو واژۆیانە و رێککەونتانە فرێ دەدەین ناو زبلەکان."
ساغلام لە بەردەوامی باس لە گرنگیی مێژوویی بەدلیس کرد و دەست نیشانی کرد، بەدلیس ئێستا لە شوێنیک نییە کە مافی بێت و دەبێت پرۆژەکانی کە لە بەدلیس جێبەجێ دەکرێن بێ ئەوەی مرۆڤەکان مەغدوور بکرات ئەنجام بدرێن.
هەروەها ساغلام دەست نیشانی کرد، لە بەدلیس کێشەی بێ کاری هەیە و گەنجەکان بۆ کار دەچنە شارەکانی رۆژئاوای تورکیا و دەبێت بۆ رێگری لەو رەوشە چالاکیەکانی پێویست ئەنجام بدرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.