سالح چەلیک یەکێک لە ئەندامانی بژاردەی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە یەکەم ساڵوەگەری کۆچی دواییەکەی بە رەحمەت یاد کرا.
خوالێخۆشبوو سالح چەلیک یەکێک لە ئەندامانی بژاردەی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە دەهەی ٩٠ رابردوو بەهۆی خزمەتەکانی ئیسلامی رووبەڕووی فێل و پلانەکانی گروپی فەتحولڵاچی و لایەنگران و بکەرانی کودەتای ٢٨ی شوبات بوو و بە شێوەیەکی نایاسایی دەست بە سەر کرا و چەندین مانگ ئەشکەنجە درا. بەهۆی ئەشکەنجەکانی گران خوالێخۆشبوو تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی گورچیلە و جگەر دەبێت.
لە ئەنجامدا سالح چەلیک لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ کاتژمێر ١٧:٠٠ کاتێک چارەسەری بۆ دەکرا لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کرد. لە سەر داوای خوالێخۆشبوو لە گۆڕستانی سووسا بە خاک سپێردرا.
شایەنی باسە لە ١٩٩٢ لە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگای دیاربەکر ١٠ ئەندامی جەماعەتی حزب الله لە لایەن پەکەکە بە شێوەیەکی وەحیشیانە لە ناو مزگەوت شەهید کران.
شعب الدین باشاران، لێکۆلینەر و نووسەر محەمەد باران، عەلی بیلمەز بەرپرسی هودا پار لە شارۆچکەی بسمل لە یەکەم ساڵوەگەری کۆچی دوای هاودۆزەکەیان باس لە فیداکاری، جەسارەت و خزمەتەکەکانی خوالێخۆشبوو لە رێگای خودایاندا کرد.
"واز لە تەواوی کارەکانی دونیا هێنا و رووی کردە لای دۆزی خودا"
محەمەد باران سەبارەت بە تێکۆشانی خوالێخۆشبوو لە رێگای ئیسلامدا وتی، "بە ڕاستی براکەمان سالح چەلیک خاوەنی عەزم و پێداگری بوو. لە فارقین دوکانێکی هەبوو و لە بازرگانی پیاوێکی راست بوو و بەو شێوەیەش دەناسرا. بەو راستیەی خۆی بەژداری دۆزەکەی بوو. دوای ناسینی دۆزی ئیسلامیش بەردەوام بوو لە کاری بازرگانی. چالاکیەکانی ئیسلامی و بازرگانیی خۆی پێکەوە بەڕێوە دەبرد. بەڵام کاتێک کارەکانی دەبوو رێگر لە بەرامبەر چالاکیەکانی ئیسلامی، واز لە تەواوی کارەکانی دونیایی دەهێنا و بەردەوام دەبوو لە کارەکانی ئیسلامی. ئەو کەسانەی ئەوی دەناسن دەزانن کە لەو رێگایەدا زۆر ماڵ و مولک لە دەست دا. بەڵام تەنها شتێکی هەبوو و لە دەستی نەدا، ئەویش دۆزەکەی بوو."
"کێشەکانی ناو بازرگانیی خۆی نەدەخستە پێش دۆزەکەی"
محەمەد باران لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، سالح چەلیک بە دڵ و گیان خۆی تەرخانی دۆزی ئیسلام کردبوو، دواتر وتی، "هیچ کات لە ناو دۆزەکەیدا سست نەبوو. هەنێک جار لە نێوان چالاکیەکانی بازرگانیی کێشە دروست دەبوون؛ بەڵام ئەو شتە هیچ کات زیان بە پێداگرییەکەی لە دۆزی ئیسلامدا نەدەدا. ئەخلاقێکی زۆر جوانی هەبوو. هەموو کاتێک راستیی دەوت. هیچ کات وەکو کەسانێک بە کنایە قسەی نەدەکرد و حەقیقەتی دەیوت. تاکە ئامانجەکەی رزامەندی خودا بوو. بەو ئەخلاقەکەی هەموو کاتێک باس لە حەقی و راستی دەکرد."
"لە دژی زاڵمەکان دژوار و لە بەرامبەر مسوڵمانەکان بە رەحمەت بوو"
شعب الدین باشاران دەست نیشانی کرد، لە ساڵی ٩٢ خوالێخۆشبووی ناسیوە و دواتر سەبارەت بە تێکۆشانی خوالێخۆشبوو وتی، "ئەخلاقەکەی زۆر جوان بوو. لە دژی زاڵمەکان دژوار و لە بەرامبەر مسوڵمانەکان بە رەحمەت بوو. تا کاتی کۆچی دواییەکەی هەستمان بە خۆشویستیەکەی دەکرد و زۆر حەزمان لێ بوو. کەسانێک وەکو کاک سالح لە ناو کۆمەڵگادا کەمن؛ چونکە بە ئیتاعەت و موجادەلەکەی لە ناو دۆز دەهاتە پێش. لە کاتی تێکۆشان واز لە سوودەکانی خۆی و ماڵی دونیا دەهێنا، هەروەها ئەگەر دەیزانی شتێکی راستە هیچ کات واز لە شتەی نەدەهێنا. ئەویش وەکو حەزرەتی عومەر هیچ کات واز لە راستی نەدەهێنا و لە هەموو شوێنێک باس لە حەق و راستی دەکرد."
باشاران لە بەردەوامی سەبارەت بە سەداقەتی سالح چەلیک لە بەرامبەر دۆزی ئیسلام وتی، "هاوڕێیەک باسی لەوە دەکرد، کەمێک پێش کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو لێی پرسیار دەکات، 'ئایا شتێک هەیە لە ناو دڵت بووبێت کێشە و دەرد؟' ئەویش وتوویەتی، 'دەرد و ئێشی من دونیایی نییە، تەنها دۆزی منە. دەمەویست لە ناو دۆزی ئیسلام چەندە خزمەتم کردوە دە ئەوەندە زیاتر بکەم.' ئەو قسەکانی سەمیمیەت، سەداقەت و عشقەکەی لە بەرامبەر دۆزی ئیسلام نیشان دەدات."
"کاک سالح و سەعید دوو کەسێک بە فەراسەت بوون"
شعب الدین باشاران لە کۆتایی وتی، "کاتێک سەبارەت بە بابەتێک باس لە فکری خۆی دەکرد، دەبووینە شاهێد قسەکانی راست دەردەچوون. خاوەنی فەراسەت بوو. بۆیە باوەڕیمان بە فکر و رامانەکانی هەبوو. بۆیە هەوڵمان دەدا سوود لە کاک سالح و سەعید وەربگرین."
حاجی عەلی بیلمەز سەبارەت بە سالح چەلیک وتی، "سالح چەلیک تەواوی مال و مولکەکەی بۆ دۆزی ئیسلام فیدا کرد. هەروەها هەنێک رۆژ دەهات کە موحتاجی پاروویەکی نان دەبوو. بەڵام هیچ کات باس لە فیداکاری خۆی بۆ دۆزی ئیسلام نەدەکرد. بۆ ماوەیەک پێکەوە موهاجر بووین. خاوەنی سەبڕێک بوو کە ناتوانرێت باسی بکرێت. هەنێک جار ٣-٥ مانگ منداڵەکانی نەیدەبینی. هەنێک جار لە ماڵێکی ٣ ژووریدا ٤ خانەوادە دەماین. بەڵام هیچ کات ئەو شتە بۆی نەدەبوو کێشە و سەبڕی دەکرد."
"پۆلیسەکانی ئەشکەنجەکار: ئەگەر ئێوە نەمڕۆ نەمرن سبەینێ بە نەخۆشەکانی زۆر قورس دەمردن"
بیلمەز لە بەردەوامی سەبارەت بەو ئەشکەنجەیانەی چەندین مانگ لە خوالێخۆشبوو کرا وتی، "ئێمەش دەست بە سەر کراین و ئەشکەنجەکانی زۆر گەورە لە ئێمە کرا. پۆلیسەکانی فەتحولڵاچی کە ئەو کات ئەشکەنجەیان لە ئێمە دەکرد دەیانوت، 'ئەگەر ئەمڕۆ نەمرن سبەینێ تووشی نەخۆشیەکانی زۆر قوردس دەبن.' من بە خۆم بۆ ماوەی ٧٠ رۆژ لە ژێر چاودێری دەست بە سەر کرابووم و ٤٠ رۆژ لە سەر زەوی نوستم. دوای ئەو ئەشکەنجەیانە کاک فەسیح تووشی سستیی گورچیڵە بوو و کاک سالحیش تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو."
"من چۆن دەتوانم بیری خۆم بکەم. کاتێک گوێبیستی ئێش و دەردی ئەوانەی لە دەوروبەری منن دەکەم دڵەکەم دەسووتێت. کاتێک دەمەوێت لە ماڵ ئیستراحەت بکەم ئەو برانەی کە کۆچی دوایان کردوە، لە زیندانن و موهاجرن و ئافرەتەکانی ژنەبی بە بیرم دێت. کاتێک ئەوان دەبینم ناتوانم لە شوێنەکەم دانیشم"
بیلمەز لە کۆتایی وتی، "کاتێک دەرکەوت کە کاک سالح تووشی شێرپەنجە بووە پزیشکەکان دەست نیشانیان کرد دەبێت هەرچی زووە نەشتەرگیری بۆی بکرێت؛ ئەگەر نەکرێت دەمرێت. لە ئەنجامدا برازاکەم جگەرەی بە کاک سالح دا و نەشتەرگیری بۆی ئەنجام درا. پێم دەوت کە ئەتۆ ئاگداری خۆی نیی. ئەویش دەیوت، 'من چۆن دەتوانم بیری خۆم بکەم. کاتێک گوێبیستی ئێش و دەردی ئەوانەی لە دەوروبەری منن دەکەم دڵەکەم دەسووتێت. کاتێک دەمەوێت لە ماڵ ئیستراحەت بکەم ئەو برانەی کە کۆچی دوایان کردوە، لە زیندانن و موهاجرن و ئافرەتەکانی ژنەبی بە بیرم دێت. کاتێک ئەوان دەبینم ناتوانم لە شوێنەکەم دانیشم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.
هاودۆزەکانی مامۆستا مەلا عبدالرزاق تەپە کە چەند رۆژ پێشتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو باسیان لەوە کرد کە مامۆستا کەسێکی سەمیمی لە دۆزی ئیسلام و خزمەتکار لە زانست بوو.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بە بەشداری هەزاران کەس لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو.
ئەرجان ڤەرگیلی بەڕێوبەری ناوچەی مەڕمەڕەی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردوون.