مەسعود بارزانی، له پهیامێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان کرد.
تەواوی دەقی پەیامی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
"بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە کوردستان دەکەم.
پێزانینم هەیە بۆ ڕۆڵی بەرزی مامۆستایانی ئایینی لە قۆناغە جیاجیاکانی ژیانی گەلەکەمان چ لە ڕووی بڵاوکردنەوەی بیروڕای خوداناسی و قووڵترکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیان و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و ئینکار لە ناو خەڵکی کوردستاندا. جگە لەوانەش ڕۆڵی مامۆستایان و گەورەزانایانی کوردی ئایینی ئیسلام لە برەودانی هزری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و قبووڵنەکردنی ستەمکاری لە مێژووی میللەتەکەماندا بەرچاو و دیارە و لەو ڕێگەیەدا قوربانیشیان داوە.
هەمیشە و لە گشت قۆناغ و تەحەددیاتەکاندا ئەو چاوەڕوانییە لە یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و گەورەپیاوانی ئایینی کوردستان هەیە کە لە ڕۆڵی پیرۆزی خۆیان بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی مرۆڤسالاری و میانڕەوی و قووڵترکردنەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری بەردەوام بن.
لەم یادەدا هیوای سەرکەوتن بۆ یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەخوازم لە ئەرک وکارەکانیاندا کە لە ژیان و چارەنووسی گەلەکەماندا ئەرک و کاری پیرۆز و کاریگەرن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "تا کاتێک پرسی فەلەستین چارەسەر نەکرێت مومکین نییە کێشەکانی جوگرافیای ئیسلام چارەسەر بکرێن. دەبێت کۆتایی بە بوونی رژێمی داگیرکەر و هێزەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا لە جوگرافیای ئیسلام بهێنرێت."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە باتمان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆکهان گونایدن جێگری سەرۆکی گروپی جەهەپەی کە هودا پاری کردبوو ئامانج و وتی، "عەقڵ و هێز و شەرەفتان بەس نییە بۆ ئەوەی قسە لە دژی هودا پار بکەن کە سیاسەتێکی پاک بەڕێوە دەبات."
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.
هاودۆزەکانی مامۆستا مەلا عبدالرزاق تەپە کە چەند رۆژ پێشتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو باسیان لەوە کرد کە مامۆستا کەسێکی سەمیمی لە دۆزی ئیسلام و خزمەتکار لە زانست بوو.