شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە."
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی تورکیا داوای قسەکردنی کرد.
ناوبراو بە بەسمەلە دەستی بە قسەکانی کرد و وتی، "بە ئاشکرایی دەڵێم، ئیسرائیل چەتەیەکی تیرۆریی نامەشروع و داگیرکەرە. دەبێت پەرلەمانەکەمان بە پەیامێک بە ئاشکرایی ئیدانەی رژێمی داگیرکەر بکات. هەروەها کۆتایی بە پەیوەندی دیپلۆماتیک، سیاسی و بازرگانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر بهێنرێت. دەبێت رێگە نەدرێت کە ئەو جووڵەکانەی لەوێ هەڵدێن بهێنە تورکیا چونکە بکوژی براکانمانن. هەروەها دەبێت رێگە نەدرێت جووڵەکەکانی هاوڵاتی تورکیا بە خۆبەخشانە بچنە وێ بۆ کوشتنی براکانمان. دەبێت کۆتایی بە رەگەزنامەی ئەو کەسانە بهێنرێت کە دەچنە وێ. بەم وەسیلەیە سڵاو بە موجاهیدەکانی فەلەستینیی تۆفانی ئەقسا دەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "ئۆپڕاسیۆنی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانمان کە سەهیۆنیەکان تووشی تۆفانی کردووە، دەمامکی دووڕووەکانیش خستووە خوارەوە. تێکۆشان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ماف و مەشرووعە."