سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی پارتی دووبارە رەفاه دەکات
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی فاتیح ئەرباکان سەرۆکی گشتی پارتی دووبارە رەفاه کرد.
دیدارەکە لە بارەگای سەرەکی پارتی دووبارە رەفاه (یەنیدەن رەفاه) لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو. هەردوو سەرۆک لە کاتی کۆبوونەوە باس لە بابەتەکانی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆ و جیهانی ئیسلام کرد.
دوای کۆبوونەوەکە هەردوو سەرۆک لێدوانیان بۆ ڕۆژنامەنووسان دایەوە.
یاپجیئۆغلو سەبارەت بە دیدارەکە وتی، "لەبارەی زۆر بابەتی ڕۆژەڤ گفتوگۆمان کرد. یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئێمە ئەوەیە کە ڕەنگە لە کاتی هەڵبژاردندا لایەنە سیاسییەکان ڕکابەری یەکتر بن، بەڵام کاتێک پرسە نیشتمانییەکان دێنە ڕۆژەڤ، پێویستە لایەنە سیاسییەکان هەمیشە لە بەرژەوەندی چاکە و نیشتمان و چاکەی میللەت هاوکاری یەکتر بکەن."
یاپجیئۆغلو هەروەها سوپاگوزاری پارتی دووبارە رەفاه کرد بەهۆی پشتیوانیان لە پڕۆژەی یاسای هودا پار کە پێشکەشی پەرلەمان کردووە بۆ سزادانەوەی سەهیۆنییەکانی هاوڵاتی تورکیا کە بەشداریان لە جینۆسایدی غەززە کردووە.
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە پڕۆژەیاسایەکی دیکەیان لەبارەی پاراستنی خانەوادە هەیە و لەمبارەیە داوای پشتگریان لە ئەرباکان کردووە.
فاتیح ئەرباکان بەهۆی سەردانەکە سوپاسگوزاری یاپجیئۆغلو کرد و جەختی لەوە کرد کە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی کردن لە پڕۆژەیاساکانی کە سوودیان بۆ کۆمەڵگا هەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار ڕاگەیاند، لوبنان لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا تەنها ماوە و بانگێشتی وڵاتانی ناوچەکە کرد.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی بەردەوامبوونی زوڵم و ستەمی رژێمی داگیرکەر قسەی کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەبارەت بە بڕیاری کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ دیدار لەگەڵ عبدالله ئۆجالان وتی، "تا ئەو کاتەی توندوتیژی و تیرۆر بە تەواوی لە بەرنامەی کاردا نەهێڵرێتەوە، چارەسەرێک بە تەواوی بەدی نایەت."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "لە غەززە لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام ستراتیژیای جینۆساید بەردەوامە."