فاروق دینچ: رژێمی تیرۆری سەهیۆنی بەردەوامە لە وێرانکاری لە غەززە
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "رژێمی تیرۆری سەهیۆنی بەردەوامە لە وێرانکاری لە غەززە و ڕێگریکردن لە هاوکارییەکان و فراوانکردنی سنوورەکان لە ژێر بەهانەی 'ئەمنیەت."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی ڕێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤی تورکیا و دەرەوەی وڵات کرد.
ناوبراو باس لە قەیرانی مرۆیی لە غەززە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا کە زیاتر لە ٢ ساڵە بەردەوامە دەیان هەزار ئافرەت و منداڵ و مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
دینچ باسی لەوە کرد کە وڵاتانی جیهان بە تایبەتی جیهانی ئیسلام لە ڕێگرتنی جینۆسایدەکە شکەستیان خواردووە و وتی، "لەگەڵ خراپتربوونی بارودۆخی زستان لە غەززە، ڕۆژانە کۆرپە بەهۆی سەرما و برسێتی و نەخۆشییەوە دەمرن. پەتاکان خەریکە تەشەنە دەکەن و هەزاران خێمەی کاتی بەهۆی بارانبارینەوە ژێرئاوکەوتوون. سەدان هەزار کەس هیچ شوێنێکی ئەمنیان نییە بۆ پەنابردن، لە کاتێکدا رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی خێمە و یارمەتییە سەرەتاییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە دەکات. ئەو کۆمەڵکوژییەی دوێنێ بە بۆمب ئەنجامدرا، ئەمڕۆ گۆڕاوە بۆ فۆرمێکی تری جینۆساید، کە لە ڕێگەی برسێتی و بێ ماڵ و حاڵەوە ئەنجام دەدرێت."
"رژێمی تیرۆری سەهیۆنی بەردەوامە لە وێرانکاری لە غەززە"
دینچ ڕاگەیاند کە لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام کۆمەڵکوژی بەردەوامە و وتی، "وڵاتانی گەرەنتیکار و نێوەندگیر کە شانازی بە ڕاگرتنی شەڕەکە دەکەن، لە بەرامبەر دۆخەکەی نوێی و بێ دەنگی جینۆساید بۆ چی دەستبەکار نابن؟ بەڵام رژێمی تیرۆری سەهیۆنی بەردەوامە لە وێرانکاری لە غەززە و ڕێگریکردن لە هاوکارییەکان و فراوانکردنی سنوورەکان لە ژێر بەهانەی 'ئەمنیەت."
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی لەوە کرد کە دەبێت غەززە هەموو کاتێک لە ڕۆژەڤدا بێت و وتی، "پێویستە لە دژی ئەو جینۆسایدە بێینە سەر شەقام کە ئەمجار لە شوێنی بۆمبەکان لە ڕێگەی برسێتی و بێ ماڵ و حاڵەوە ئەنجام دەدرێت، و فشارێکی پتەو و بەردەوام بخەینە سەر حکومەتەکان بۆ ئەوەی هەنگاوی کۆنکرێتی بنێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار ڕاپۆرتی حیزبەکەی پێشکەشی کۆمیسیۆنی هاودەنگی میللی، برایەتی و دیمۆکراسی کرد.
شێخموس تانریکولو ئەندامی دەستەی کارگێڕی گشتی و بەرپرسی ڕاگەیاندنی هودا پار، لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەی، هەڵسەنگاندنی گرنگی لەسەر زۆر بابەت لە پرسی کورد و ئازادی باوەڕەوە تا پێکهاتەی بنەماڵە و ئابووری کرد.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار ڕاگەیاند، لوبنان لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا تەنها ماوە و بانگێشتی وڵاتانی ناوچەکە کرد.