پەرلەمانتاری هودا پار: زۆرداری لە دژی فلۆتیلای سوموود بە شێوەیەکی ئاشکرا چەتەی دەریاییە
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "پێویستە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ڕێڕەوی یارمەتییە مەدەنییەکان بگیرێتەبەر، بە ئەسکۆرتی سەربازیشەوە."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە باتمان، لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی ڕێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
رامانلی لە ڕاگەیەندراوەکەی باس لە هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر فلۆتیلای جیهانی سوموود کرد کە بۆ شکاندنی گەماڕۆی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە بەڕێوەکەوتبوو.
"زۆرداری لە دژی فلۆتیلای سوموود بە شێوەیەکی ئاشکرا چەتەی دەریاییە"
رامانلی لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەستی خستە سەر ئەو گەمارۆ نایاساییەی کە رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی ساڵانێکە بۆ سەر غەززە سەپاندووە و ئەو ئاستەنگانەی کە لە ڕێگای فلۆتیلای جیهانی سوموود داناوە و وتی، "ئەو دەستدرێژییەی کە لەسەر وشکانی و ئاسمانی نمایشکرا، جارێکی دیکە بە ئامانجگرتنی کەشتییە فریاگوزارییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا، پەرەی سەندووە و بووەتە چەتەی دەریایی ئاشکرا. بەڕێوەبەرایەتی فلۆتیلا پابەندبوونی بێوچانی خۆی بە بەردەوامبوونی گەشتەکەی ڕاگەیاند سەرەڕای هەموو هێرشەکان و هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە گەشتەکەی. ئەم دەستپێشخەرییە مەدەنییە کە لەلایەن بەشداربووانی نوێوە بەهێزتر کراوە، بڕیاری داوە بەرەو غەززە پێشڕەوی بکات، کە سیللەیەکی مێژووییە ویژدانی جیهانی بە نادادپەروەری داوە."
"پێویستە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ڕێڕەوی یارمەتییە مەدەنییەکان بگیرێتەبەر، بە ئەسکۆرتی سەربازیشەوە"
رامانلی جەختی لەوە کردەوە کە فلۆتیلای سوموود نەک تەنها خۆراک و دەرمانی هەڵگرتووە، بەڵکو ویژدانی مرۆڤایەتیشی هەڵگرتووە و بانگەوازی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئیسلامی کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی گوایە بانگەشەی دیموکراسی دەکەن و مافەکانی مرۆڤ دەپارێزن نابێت بە بێ دەنگی بەشداری لەم تاوانە بکەن. ڕامانلی لە کۆتاییدا وتی، "شکاندنی گەمارۆی غەززە، پێویستیێکی یاسایی و ئەخلاقییە. داوا لە دەوڵەتە پەیوەندیدارەکان و میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر، بە ئەسکۆرتی سەربازیشەوە، بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕێڕەوی یارمەتییە مەدەنییەکان و پاراستنی ئەم ڕێڕەوی مرۆییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆڤ و یاسایی هودا پار ڕاگەیاند سکاڵا لەبارەی رەحمی کۆچ بازرگانی تورکیایی کە سووکایەتی بە ژنی کورد کردبوو تۆماڕ دەکات.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "دەبێت دەوڵەتانی ناوچەکە بە ڕاگەیاندنی ئیرادەی یەکلاکەرەوە دەستبەجێ هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دابخەن و کۆتایی بە بوونی ئیمپریالیزم لەسەر خاکی خۆیان بهێنن."
ناوەندی گشتیی هودا پار بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە هێرش و ئاستەنگەکانی دژ بە فلۆتیلای سومود بڵاوکردەوە کە بەندەرەکانی تورکیای بەجێهێشت بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە.