هودا پار داوای پشتیوانی سەربازی و دیپلۆماسی بۆ "فلۆتیلای سوموود" دەکات
ناوەندی گشتیی هودا پار بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە هێرش و ئاستەنگەکانی دژ بە فلۆتیلای سومود بڵاوکردەوە کە بەندەرەکانی تورکیای بەجێهێشت بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە.
هودا پار لە بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاندووە، رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخات و هەڕەشە لە دەریای کراوە دەکات، زیاتر لە ٤٠ کەشتیی "فلۆتیلای سوموود"ی گرتووە کە بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆی نامرۆڤانەی سەر غەززە بەندەرەکانی تورکیایان بەجێهێشتووە و زیاتر لە ٣٠٠ چالاکوانیشی دەستبەسەر کردووە کە لە نێویاندا هاووڵاتییانی تورکیا هەن.
سەرەڕای ئەم بەربەرییەت و دڕندەیی و هەموو جۆرە هەڕەشەیەک، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ١٠ بەلەم بەردەوامن لە گەشتەکەیان بۆ غەززە و دواتر هاتووە، "بۆ پێشگرتن لە دووبارەبوونەوەی دەستێوەردانەکانی نایاسایی و چەتەی دەریایی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان روویان داوە، پێویستە بەلەمی دەریایی پشتیوانی سەربازی لە بەرامبەر ئەگەری کۆمەڵکوژییە مەدەنییەکانی رژێمی سەهیۆنی وەربگرێت. هەرگیز نابێت ڕێگە بدرێت کردەوەیەکی دەستدرێژی نوێ ڕووبدات و ئاسایشی دەستپێشخەرییە مەدەنییەکان بە دەسەڵاتی سەربازی و ستراتیژی تورکیا گەرەنتی بکرێت."
"پێویستە تورکیا ڕۆڵی چالاک لە ئەستۆ بگرێت"
لە بەیاننامەکەدا کە باس لە ڕۆڵ و ئەرکی تورکیا کراوە لەم پڕۆسەیەدا هاتووە، "بەو پێیەی ئەم سەفەرە گرنگە لە تورکیاوە دەستپێدەکات، بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و ڕەمزی دەخاتە سەر شانی وڵاتەکەمان، پێویستە تورکیا بە تەواوی ئەرکی خۆی وەک پارێزەری گەلانی چەوساوە لە ناوچەکە جێبەجێ بکات و ڕۆڵێکی چالاک بگێڕێت وەک ئەوەی ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە پێویستی پێیەتی."
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر گرنگی کاروانی هاوکاری مرۆیی وشکانی کراوەتەوە، کە ئێستا لە لیبیایە و هاوکات لە ڕێگەی میسرەوە دەگاتە غەززە، لەگەڵ کاروانی دەریایی.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی حەفتەر لە لیبیا و میسر چەندین هەوڵیان داوە بۆ ڕێگریکردن لە بەلەمەکە و داوای "هەماهەنگییەکی دەستبەجێی دیپلۆماسی و لۆجستیکی ئاستی باڵا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر بۆ دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەتی کاروانەکە" کردووە.
"بەشداری چالاکانەی تورکیا لەسەر زەمینە نابێت چیتر دوابخرێت"
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پێویستە تورکیا ڕێگا بۆ ئەم دەستپێشخەرییە مەدەنیانە خۆش بکات کە گرنگی بە شکاندنی گەمارۆکە دەدەن و هەموو پشتیوانییەکی بیرۆکراتی و سەربازیی پێویست پێشکەش بکات. کۆکردنەوەی هەموو سەرچاوەکانمان لەم بوارەدا تەنیا ئەرکێکی مرۆیی نییە، بەڵکو ئەرکێکی یاساییشە کە لەو واژۆیەوە سەرچاوە دەگرێت کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەردا لە غەززە وەک گەرەنتی لایەنی فەلەستینی کردمان. بەو پێیەی رژێمی سەهیۆنی تا ئێستا هیچ کام لە بەڵێنەکانی یارمەتی مرۆیی جێبەجێ نەکردووە، جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە لە لایەن تورکیاوە لەسەر مەیدان نابێت چیتر دوابخرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆڤ و یاسایی هودا پار ڕاگەیاند سکاڵا لەبارەی رەحمی کۆچ بازرگانی تورکیایی کە سووکایەتی بە ژنی کورد کردبوو تۆماڕ دەکات.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "دەبێت دەوڵەتانی ناوچەکە بە ڕاگەیاندنی ئیرادەی یەکلاکەرەوە دەستبەجێ هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دابخەن و کۆتایی بە بوونی ئیمپریالیزم لەسەر خاکی خۆیان بهێنن."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "پێویستە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ڕێڕەوی یارمەتییە مەدەنییەکان بگیرێتەبەر، بە ئەسکۆرتی سەربازیشەوە."