لە وڵاتی ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داون ٤٠٦ کەس بەرزبوو و گەشتە ٤٧ هەزار و ٩٥ کەس.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارەکانی کۆتایی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە.
سادات لاری دەست نیشانی کرد، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤٠٦ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.
سادات لاری دەست نیشانی کرد، ژمارەی مردووکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٩٥ کەس و ١٤ هەزار و ٥١ حالەتی نوێی تووشبوون تۆماڕ کرا و بە کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان گەشتە ٩٢٢ هەزار و ٣٩٧ کەس.
سادات لاری لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، تا ئێستا بە کۆی گشتی ٦٤٠ هەزار و ٦٥ کەس چاک بوون و نەخۆشخانەیان بەجێ هشتوە و ٥ هەزار و ٨٦٠ کەس لە ژێر چاودێری چڕدانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.