هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی هەڵکوتانە سەر جەنین و ئۆردوگای پەنابەران، ٩ فەلەستینییان شەهید کرد و ١٦ی دیکەشیان بریندار کرد کە رەوشی هەنێکیان گرانە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاند، لە کاتی هەڵکوتانە سەر جەنین و ئۆردوگای پەنابەران، ٩ فەلەستینییان شەهید کرد کە یەکێکیان پیرەژنێکە و ١٦ی دیکەشیان بریندار کرد کە رەوشی هەنێکیان گرانە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی کەمپی ئاوارەکان زۆر جددییە و تیمەکانی ئەمبولانس نەیانتوانیوە بگەنە بەشێک لە قوربانییەکان.
سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند، سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی حکومی جەنین و بۆمبی گازی فرمێسکڕێژیان لە بەشی پزیشکی منداڵان تەقاندووە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، زۆرێک لە منداڵان بەدەست دوکەڵی گازی فرمێسکڕێژەوە دەناڵێنن.
لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی رایگەیاند، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ خاچی سوور و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی رژێمی داگیرکەر.
هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی و هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد دەستبەجێ دەستوەردان بکەن و فشار بخەنە سەر رژێمی داگیرکەر بۆ ئەوەی پراکتیزە ڕەگەزپەرستییەکانی سوپاکەی لە جرنین ڕابگرێت.
میدیا عیبریەکان بڵاویانکردەوە کە هێزە تایبەتەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر کەمپی پەنابەرانی جەنین بۆ دەستگیرکردنی فەلەستینییە "ویستراوەکان".
کاتێک رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە ناوچەکە بەرەی بەرخۆدانی فەلەستینی لە ناوچەکە دەستیان بە خۆڕاگری کرد و شەڕ دەرکەوت. خەڵکی ناوچەکە رایانگەیاندووە، رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی ئەمبولانس کردووە و کارەبای کەمپەکە و دەوروبەری بڕیوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گرتەڤیدیۆکانی شەهید حەسەن ساکلان پێش چالاکییەکەی لە قودس بڵاو کران کە لە ئەنجامی هێرشێکی داگیرکەراندا لە قودس شەهید بوبوو.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە هەموو جۆرە وەحشیەت و کۆمەڵکوژیێک ئەنجام دەدات بە فرۆکە بروشوری بە سەر رەفەحدا باراندا و هەڕەشەی لە گەڵی شارەکە کرد.
حەماس راگەیاند کە دانوستانەکانی ئاگربەست لە قاهیرە کۆتایی هاتوون و سەبارەت بە بابەتەکە لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەکە ئیستیشارە دەکەن.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تەواوی شەو بەردەوام بوون لە بۆردومان کردنی کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان کەس شەهید بوون.