بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن: دانوستانەکانی ئاشتی لە ریاز بەردەوامن

حیزام ئەسەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن رایگەیاند کە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ رژێمی سعوودیە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەردەوامە.
حیزام ئەسەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاشتی بەردەوام لە ریازی پایتەختی سعوودیە لێدوانێکی دا.
حیزام ئەسەد رایگەیاند کە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ رژێمی سعوودیە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەردەوامە.
بەرپرسەکەی ئەنساروڵڵا رایگەیاند کە دانوستانەکانی ریاز دوا خول بووە و ئاماژەی بەوەدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ ڕۆڵێکی لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بە نێوەندگیری عومان نەبووە.
ئەسەد جەختی لەوە کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵێکی نەرێنی و ئیستفزازی لە دەستدرێژی و گەمارۆدانی سەربازی ٨ ساڵەی یەمەندا بینیوە.
یەمەن لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ەوە لە شەڕی ناوخۆدا نوقم بووە، کاتێک بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا دەستی بەسەر بەشێکی زۆری باکووری ئەو وڵاتەدا گرت و مەنسور ئەلهادی، سەرۆکی پێشووی یەمەن کە لەلایەن سعوودیە پاڵپشتی دەکرا، بە ناچاری لە سەنعای پایتەخت دەرچوو.
هاوپەیمانی سەربازی بە سەرۆکایەتی سعوودیە لە مانگی ئاداری ٢٠١٥ لە ململانێی یەمەن بۆ پشتیوانی لە حکوومەتی هادی، لایەنی گرت.
بەهۆی شەڕی یەمەنەوە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنان کەس ئاوارە بوون و وڵاتەکەش لە لێواری کارەساتدایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٣٥ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.
سێرجیۆ دێلا بێرگۆلا، شارەزای ئاماری رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی دژی کەرتی غەززە بووەتە هۆی شەپۆلێکی بێوێنەی هەڵاتن لە خاکە داگیرکراوەکان.
ئەمڕۆ بەرخۆدان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە رەفەح گورزێکی توندی لە هێزەکانی داگیرکەر دایەوە و ٤ سەربازی کوشت و ٨یان بریندار کرد.
ئەمڕۆ ٣٨٨ جولەکەی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.