خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە غەززە لە بەردەم باڵیۆزخانەی میسر و ئوردن لە ئەندەنوسیا بەڕێوەچوو.
سەدان هاوڵاتی ئەندەنوسیا لە بەردەم باڵیۆزخانەی میسر و ئوردن لە جاکارتای پایتەخت کۆبوونەوە و داوایانکرد حکومەتی هەردوو وڵات هەڵوێستێکی پاڵپشتکارانە بەرامبەر ئەو لایەنانە پیشان بدەن کە دەیانەوێت هاوکاری بگەیەننە خەڵکی غەززە لەژێر گەمارۆدا.
خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەتی کودەتاچیی میسڕ کرد کە دەروازەی رەفەح بێ مەرج بکەنەوە و حکومەتی ئوردنیش ئەرکەکەیان لەبارەی مزگەوتی بەجێ بهێنێت.
خۆپیشاندەران هەروەها داوای بایکۆتکردنی کاڵای سەهیۆنییەکان کرد و داوایان کرد کە هەرچی زووە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکرێت و ئاگربەست رابگینرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە عێراقدا، گومڕاهانی ڕەگەزی لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت. ئەو پڕۆژەیاسایەی کە بڕیاری زیندانیکردنی تێدابوو لە پەرلەمان قبوڵکرا.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند، هەواڵێکیان پێگەیشتووە کە لانیکەم دوو منداڵ لە غەززە بەهۆی گەرما گیانیان لەدەستداوە.
هێزەکانی داگیرکەر لە شەوی رابردووەوە لانیکەم ١٥ فەلەستینییان لە کەرتی رۆژاوای داگیرکراو دەستبەسەر کردووە کە هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٤٥٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٥٧٥ کەسیش بریندار بوون.