لە وڵاتی ئێران بە بۆنەی رۆژی نیشتیمانی ئەرتەش بە بەشداری نوێنەرانی سوپا لە تەواوی شارەکان نمایشێکی سەربازی بەڕێوەچوو.
هێزەکانی سوپای ئێران جگە لە تارانی پایتەخت لە شارەکانی دیکەی وڵات وەک مەشهەد، ئیسفەهان، شیراز، سنە، بیرجەند و هەمدان نمایشی سەربازی رێکخست.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کە بەشداری لە نمایشەکە لە تاران کردبوو وتارێکی پێشکەش کرد.
رەئیسی لە سەرەتای وتارەکەی پیرۆزبایی رۆژی نیشتیمانی ئەرتەش کرد و باس لە گرنگی سوپای وڵات بۆ "پاراستنی وڵات، تاکپارچەیی خاک و بەهاکانی شۆڕشی ئیسلام کرد."
رەئیسی باسی لەوە کرد کە ئێستا هیچ کەس ئامادەکاری بۆ هێرشی سەربازی سەر ئێران ناکات و ئەمە سەرئەنجامی بەهێزبوونی سوپایە.
سوپای ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ لە لایەن ئایەتولڵا خامنەئی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیەندرا و هەموو ساڵێک لە ٢٩ی خاکەڵێوە مەراسیمەکانی پیرۆزبایی بەڕێوە دەچن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە هەموو جۆرە وەحشیەتێکی ئەنجام دەدات لە قودس هاوڵاتیێکی ڕحای شەهید کرد.
لە ئەوروپا لە ٣ ساڵی کۆتاییدا زیاتر لە ٥٠ منداڵی تەنها کە گەشتبوون بە ئەوروپا بێ سەروشوێن بوونەتەوە.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە ویلایەتی خەیبەر-پەختونخوای وڵاتی پاکستان ١٧ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١٣ کەس شەهید بوون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.