وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر بەڵێنەکەی بۆ دابینکردنی پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەجێ نەهێناوە.
دەستەی ئامادەکاری بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی نووسراو باسی لەوە کرد کە شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر دابینکردنی پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی نەورۆز کە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لەوێ بەڕێوەدەچێت رەتکردووە.
دەستنیشان کرا، شارەوانی دیاربەکر کە لە سەرەتا رەدی کردبوو کە پاس دابین بکات دوای فشاری رایگشتی راگەیاند کە ٢٦ پاس دابین دەکات بەڵام بەڵێنەکەی بەجێ نەهێنا و راگەیاند کە تەنها ٥ پاس دابین دەکات.
وەقفەکە لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند، "لە ٢٢ی نیسان رامانگەیاندبوو کە بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی نەورۆز کە بەرنامەی مەولدی نەبی لەوێ بەڕێوە دەچێت داوای پاسمان لە شارەوانی کردووە بەڵام شارەوانی رەدی کردووە. دوای راگەیەندراوەکەمان سەرۆکایەتی دایرەی گواستنەوەی شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر ئیدعای کردبوو کە ئیدعاکان راست نین. هەروەها باسیان لەوە کردبوو کە هۆکاری دابین نەکرد بەردەوامبوونی تەعمیر و دروستکردنی پاسەکانە و بەم شێوەیە راگەیەندراوەکەمان پشتڕاست کردبوون."
"٥ پاس دەتوانێت چەند هاوڵاتی بگوازێتەوە"
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە بەڵێنەدراوەکە بەجێ نەهێنراون و تەنها ٥ پاس دابینکراوە و دواتر هاتووە، "رۆژی دواتر بەرپرسانی شارەوانی پەیوەندیان لەگەڵ ئێمە ئەنجام دابوو و رایانگەیاندبوو کە بەهەڵە لەیەکتر تێگەشتووین و پاس دابین دەکرێت. باسیان لەوە کردبوو کە لە هەر ١٣ وێستگە ٢ پاس دادەنرێت کە دەکاتە ٢٦ پاس. ئێمەش دوای ئەم راگەیەندراوەکە شوێنکەوتووی قۆناغەکە بووین. هیواداربووین کە بەڕێوبەرانی خۆجێ ئەمجار هەنگاوی راست بهاوێژن. بەڵام شەوی ٢٥ی نیسان واتە تەنها چەند رۆژ پێش بەرنامەکە رایانگەیاند کە تەنها ٥ پاس دابین دەکەن. لە دیاربەکری ئەوەندە گەورە بۆ بەرنامەیەک کە سەدان هەزار کەس بەشداری دەکەن ٥ پاس دەتوانێت چەند کەس بگوازێتەوە؟ ئەمە سووکایەتی کردنە بە گەلی دیاربەکر."
"ئێستا دەبینین کە بەڵێنەکانی کە دراون بەجێ نەهێنراون"
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە شارەوانی بۆ یاریی تۆپیپێ هاوڵاتیان بە بێ بەرامبەر دەگوازێتەوە یاریگە و دواتر هاتووە، "ئێستا دەبینین کە بەڵێنەکانی کە دراون بەجێ نەهێنراون. بەڵێنی ٢٦ پاس درابوو بەڵام بە کام هۆکار بێت هەنگاو بەرەو پاش هاوێشتراوە. هۆکارەکانی بە بێ بنەما و خراپبوونی پاسەکان وەک بەهانە پێشکەش کراوە. بەڵام شارەوانی شاری گەورە هەفتەی رابردوو هاوڵاتیانی بۆ یاریی تۆپیپێ دەگواستەوە یاریگە. شارەوانییەکان بۆ خزمەت بە گەل هەن. ئەگەر پێویستیێک هەبێت دەبێت شارەوانی خزمەت بکات. بەڵام نابێت ئەم هەستیارییە تاکلایەنە بێت."
"سەیرە ئاگادارییێکی نووسراو نادرێت"
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە کە بەرپرسانی شارەوانی ئاگاداری نووسراو بڵاو ناکەن و دواتر هاتووە، "لە سەرەتاوە لە بەرواری ٠٥.٠٤.٢٠٢٤ کاتژمێر ١١:٥٢ داواکەمان بە ژمارەی ١٩٠٨٨ تۆماڕ کراوە. بەڵام لەو بەروارەوە تەواوی راگەیەندراوەکان بە شێوەی قسەیی بە ئێمە راگەیەندراوە. سەیرە بەرپرسانی شارەوانی ئاگادارییەکان بە شێوەی نووسراو نادەن."
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هیچ راگەیەندراوێک بۆ دابین نەکردنی پاس بۆ بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر نییە کە بەرنامەکە بووە وەک تایبەتمەندیێکی دیاربەکر. بڕیارەکەی شارەوانیی گەورە لە سروشتی تێکداندایە و هەموو بیرکردنەوە زیانبەخشەکانی ئاشکرا کردووە. ئەم هەڵوێستەی کارگێڕانی شارەوانی بەرامبەر بە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر دەخەینە بەردەم پێزانینی خەڵکی بەڕێزی دیاربەکر. وە جارێکی تریش ئەوەمان بیردەخەینەوە کە شارەوانیەکان لقی حزبە سیاسیەکان نین، بەڵکو دامەزراوە گشتیەکانن کە بۆ خزمەتکردنی خەڵک بوونیان هەیە و جەختیش دەکەینەوە کە خزمەتگوزاری بە ئایدیۆلۆژی پێشکەش ناکرێت.
بەم وەسیلەیە بانگێشتێکمان بۆ گەلی ئازیزی دیاربەکر و ئەڤیندارانی پێغەمبەر هەیە. ئەم یەکشەممەیە بۆ بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر دەستبەکار بن. بە جۆش و خرۆشی ١٤٠٠ ساڵ پێشتر کە گەلی مەدینە پێشوازیان لە پێغەمبەرەکەمان (صلی الله علیه و سلم) کرد دەستبەکار بین. داوا لە تەواوی براکانی ئەڤینداری پێغەمبەر دەکەین کە هاوکاریی گواستنەوەی هاوڵاتیان بۆ مەیدانی بەرنامەکە بکەن. تەواوی کەسوکار و هاوڕێکانمان بانگێشتی بەرنامەکە بکەین. داوا لە خوشک و براکانی کە ئۆتۆمبێڵیان هەیە دەکەین کە لە وێستگەکانی کە دەستنیشان کراون هاوڵاتیان بگوازێنەوە مەیدانی بەرنامەکە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین لە کۆشکی کرێملین لە ئەنجامی مەراسیمێک سوێندی خوارد بۆ جاری پێنجەم بووە سەرۆکی فیدڕاسیۆنی رووسیا.
لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی چین لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو و ٢٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان منداڵێکی ٨ ساڵە بوو.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیکەی نیشتەجێگای مەتولا ٢ سەربازی داگیرکەر کوژران.