بزووتنەوەی انصارالله لە دژی ٣ کەشتی ئۆپڕاسیۆن ئەنجام دەدات
![بزووتنەوەی انصارالله لە دژی ٣ کەشتی ئۆپڕاسیۆن ئەنجام دەدات بزووتنەوەی انصارالله لە دژی ٣ کەشتی ئۆپڕاسیۆن ئەنجام دەدات](/img/NewsGallery/2024/5/25/395639/FeaturedImage/4be2cb95-5a75-4800-a10f-b67cb7a7e5c5.webp)
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی چەکداری بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنیان بۆ سەر ٣ کەشتیی ئەنجام داوە.
یەحیا سەریع باسی لەوە کرد کە لە دەریاکانی سوور، مەکران و ناوەڕاست ئۆپراسیۆن بۆ سەر ٣ کەشتی ئەنجام دراوە.
یەحیا سەریع لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە مووشەک و فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە و کەشتییەکانی بەناوی MSC ALEXANDRA، YANNIS و ESSEX کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبووە کراوە ئامانج.
سەریع راگەیاند کە جارێکی دیکە هۆشداری دەدەین کە کەشتییەکانی تەواوی شەریکەکانی کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەیە دەکەنە ئامانج بێ گوێدانەوەی بە شوێنی رۆشتنیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرخۆدانی بەرەی بەرخۆدان لە کەناری غەززە بەردەوامە و لە رەفەح ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە ٨ داگیرکەر تێدابوون لەناوبڕا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٧ هەزار و ٢٩٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٥ هەزار و ١٩٧ کەسیش بریندار بوون.
إتحاد العلماء بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باس لە گرنگی عیبادەتی حەج و بانگێشتی ئەنجامدانەوەی دوعا بۆ غەززە کرد.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باکوور غەززە ١٤ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێکی تازەلەدایک بوو.