لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باکوور غەززە ١٤ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێکی تازەلەدایک بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ٣ خانوو لە باکووری غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون و یەکێکیان منداڵێکی تازەلەدایک بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئەلئەهلی کران.
رژێمی داگیرکەر ٢٥٣ رۆژە بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ٣٧ هەزار و ٢٦٦ کەس شەهید و ٨٥ هەزار و ١٠٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەجومەنی ئەتلەنتیکی باکوور (ناتۆ) مارک روت سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندی وەک سکرتێری گشتیی ناتۆ هەڵبژارد.
ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس لەبارەی شەهادەتی خانەوادەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی، "ئەگەر دوژمن گومان دەکات بە کردنە ئامانجی خانەوادە و منداڵەکانم دەتوانن بەرەی بەرخۆدان بگۆڕن با بزانن کە هەڵە دەکەن."
لە بنکەی سەربازی رژێمی داگیرکەر بە ناوی ئۆفریت لە رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو ئاگر دەرکەوت.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، پشتگری لە هەوڵەکانی بایکۆت لە دژی رژێمی داگیرکەر دەکەن و بانگێشتی تەواوی مرۆڤایەتی پشتگری لە بایکۆت بکەن.