رووسیا: سوپای ئۆکراینا لە ماوەی هەفتەیەکدا ١١ هەزار و ٢٠٥ سەربازەکەی لە دەست داوە
![رووسیا: سوپای ئۆکراینا لە ماوەی هەفتەیەکدا ١١ هەزار و ٢٠٥ سەربازەکەی لە دەست داوە رووسیا: سوپای ئۆکراینا لە ماوەی هەفتەیەکدا ١١ هەزار و ٢٠٥ سەربازەکەی لە دەست داوە](/img/NewsGallery/2024/5/25/395643/FeaturedImage/85c0416a-b6c0-4eaa-afdf-19a9cb254096.webp)
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، لە هەفتەی کۆتاییدا ١١ هەزار و ٢٠٥ سەربازی ئۆکراینا لە چالاکی خراون.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری رووسیا، هێزەکانی چەکداری رووسیا لە ماوەی هەفتەیەکدا ٤٩ هێرش بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجام داوە.
وەزارەتەکە راگەیاند، لەو هێرشانەی کە ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیایان کردە ئامانج، بنکە ئاسمانییەکان، خاڵەکانی هەڵگرتنی مووشەک، کارگەکانی بەلەمی هێرشبەری بێ سەرنشین و خاڵەکانی جێگیرکردنی کاتی بەکرێگیراوان لە ناو بران.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، سوپای ئۆکراینا لە هەفتەی کۆتاییدا ١١ هەزار و ٢٠٥ سەربازەکەی لە دەست داوە و ٦٧ سەربازی ئۆکراینیش خۆیان رادەستی هێزەکانی رووسیا کردوون.
هێزی ئاسمانی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیا، ٢ فڕۆکەی میگ-٢٩ی ئۆکراینی، ٨ مووشەکی کروزی SCALP-EG دروستکراوی فەرەنسی، ٢٥ مووشەکی تاکتیکی ئۆپڕاسیۆنی ATACMS و Tochka-U دروستکراوی ئەمریکا، ١٨ بۆمبی ئاسمانی ڕێنمایی هامەر دروستکراوی فەرەنسی، ١٣ مووشەکی دژە راداری ئەمریکی HARM، ٩١ HIMARSی دروستکراوی ئەمریکی و سارۆخی ئۆلها و مووشەکێکی دژی کەشتیی نەپتون و ٣٥٦ درۆنیان لەناو برد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرخۆدانی بەرەی بەرخۆدان لە کەناری غەززە بەردەوامە و لە رەفەح ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە ٨ داگیرکەر تێدابوون لەناوبڕا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٧ هەزار و ٢٩٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٥ هەزار و ١٩٧ کەسیش بریندار بوون.
إتحاد العلماء بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باس لە گرنگی عیبادەتی حەج و بانگێشتی ئەنجامدانەوەی دوعا بۆ غەززە کرد.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باکوور غەززە ١٤ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێکی تازەلەدایک بوو.