لە ویلایەتی کاتسینای وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ٢٥ کەس کوژران کە ٤یان پۆلیس و ٢یان پاسەوان بوون.
ئەبوبەکر سادق عەلیو وتەبێژی پۆلیس کاتسینا لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر گوندەکانی گیدان بۆفا و دان ناکوابۆ لە ناوچەی کانکارا ئەنجام دراوە.
عەلیو باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٥ کەس گیانیان لە دەست داوە کە ٤یان پۆلیس و ٢یان کارمەندی ئاسایشی بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سەبارەت بە هێرشەکە لێپرسینەوە دەستیپێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٩ هەزار و ٢٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠ هەزار و ٥٨٩ کەسیش بریندار بوون.
پاکستان راگەیاند کە ٥٠ هەزار هاوڵاتیان کە بۆ بەشداری لە مەراسیمی عاشوورا چوونەتە عێراق نەگەڕانەوە.
هێرشێکی سارۆخی بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام درا کە هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر تێدا دەمێنن.
بە پێی راپۆرتێکی یانەی ئەسیرانی فەلەستینی، لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢٥٦ ئەسیری فەلەستینی شەهید بوونەتەوە.