لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی هەڵگری ٢٥٠ کەس لە کەنارئاوەکانی یەمەن لانیکەم ٣٨ کەس گیانیان لە دەست دا و زیار لە ١٠٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
دەستنیشان کرا، بەڵەمەکە هەڵگری کۆچبەران بووە لە وڵاتی ئەتیۆپیاوە بەرەو وڵاتانی کەنداو دەچوون.
بەرپرسانی یەمەن لە عەدەن باسیان لەوە کرد کە بەڵەمەکە پێش لەوەی بگاتە یەمەن نوقم بووە.
دادی ئەلخورما بەڕێوبەری ناوچەی رودوم لە رۆژهەڵاتی عەدەن باسی لەوە کرد کە ماسیگران و گەلی ناوچەکە ٧٨ کەسیان رزگار کردووە.
رزگاربووان باسیان لەوە کرد کە زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش لەگەڵیان بووە و بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٥٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٢٩ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و بەهۆی هێرشەکان لە سەدا ٧٥ی مەدەنییەکان کەمپی تولکەرمیان بەجێ هشتوون.
لە کەنارئاوەکانی مالوکوی باکووری وڵاتی ئەندەنۆسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
سعوودیە ئیدیعای دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە کە سەعوودیە وازی لە مەرجی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی هێناوە بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی.