رووسیا راگەیاند کە رێگری لە ١١٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ٦ ئۆتۆمبێلی دەریایی بێ سەرنشینی ئۆکراینا کرا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند کە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی کە لە ئەرکدا بوون، ٧٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە کریمیا و دەریای ڕەش، ٤٣ فڕۆکە لە ناوچەی کراسنۆدار و ١ لە ناوچەی ڤۆڵگۆگراد تێکشکاند.
جگە لەوەش بەلەمی دەریای ڕەشی رووسیا ٦ ئۆتۆمبێلی دەریایی بێ سەرنشینی سەر بە هێزی دەریایی ئۆکرانیا لە باکووری ڕۆژئاوای دەریای ڕەش لەناو برد.
قایمقامیەتی کراسنۆدار رایگەیاند کە ناحیەکانی تەمروک، سێڤێرسک و یەیسکی ناوچەکە کەوتوونەتە بەر هێرشی توندی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
سوپای ئۆکرانیا نزیکەی هەموو ڕۆژێک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دەکاتە سەر سنوور و ناوچەکانی ناوەڕاستی رووسیا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٧ هەزار و ٧٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٦ هەزار و ٤٢٩ کەسیش بریندار بوون.
دوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەڵیکۆپتێرەکەی بڕیاری ئەنجامدرانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵات درا.
خۆسێ زونگیا فەرماندەی پێشووی سوپای بۆلیڤیا کە هەوڵی ئەنجامدانەوەی کودەتا لە دژی سەرۆک کۆماری وڵات دایەوە دەستگیر کرا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەند هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری سوریا ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس کوژران و سەربازێک بریندار بوو.