دوژمنایەتی بەرپرسانی ئۆزبەک لە بەرامبەر ڕیش
لە ناوچەی ئەندیجانی وڵاتی ئۆزبەکستان هێزەکانی ئاسایش ناوچە بە ناوچە دەگەڕن و کاتێک گەنجێکی ڕیشدار دەبینن هەوڵ دەدەن ئەو گەنجە دڵنیا بکەن ڕیشەکەی کورت بکات.
لە شاری شەهریخانی ناوچەی ئەندیجانی ئۆزبەکستان بەرپرسێکی دەپارتمانی ناوخۆ لە وتارێک لەگەڵ گەنجەکانی موحافەزەکار باسی لەوە کرد، "ئێمە تورک نین، ئێمە ئیرانی نین، ئۆزبەکین. کەلتووری باپیرەکانمان بەجێ بهێنین. خودا لە دڵ و دەستماندا بێت. بەو کەنجانەی کە ڕیش درێژ دەکەن کە باپیرەکانمان درێژ نەکردوە نەکەنین.
هەروەها باس لەوە دەکرێت، لە شەهریخان ئەنجومەنێک لەگەڵ خانەوادەی ئەو ئافرەتانە و کچانە پەیوەندار دەبێت کە نیقاب و بالاپۆش لەبەر دەکەن.
شوهرەت غەنیەڤ پارێزگاری ناوچەی فەرگانا لە کۆبوونەوەیەک لە ٢٩ی ئەیلوول باسی لەوە کردبوو، هێزەکانی ئاسایش ڕێگریەکانی توند لە بەرامبەر کەسانێک ڕیش درێژ دەکەن و ئافرەتکانی کە سەرپۆش بە کار دێنن جێبەجی دەکات.
هێزەکانی ئاسایشی ئۆزبەک مانگی ئابی ڕابردوو لە بازارێک لە شاری تاشکەند بە دەیان کەسی ڕیشدار دەست بە سەر کردبوو و ئەو کەسانەی بردرا ناوەندی پۆلیس دوای بڕینی ڕیشیان ئازاد کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە سەدا ٤.٧٧ بەرز بوویەوە و بووە ١٠٩.٦٠ دۆلار.
وێنە مانگە دەستکردەکان کە دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای سعوودیە بڵاوکراونەتەوە، ڕادەی زیانەکان ئاشکرا دەکەن. مەزەندە دەکرێت ئەگەر بۆرییەکە چاک نەکرێتەوە، دەکرێت لەسەدا ٤ی دابینکردنی نەوتی جیهانی لە بازاڕدا کەم دەبێتەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-1 یان لە ئاسمانی گەرووی هورمز دەستنیشان کردووە و خستووەتە خوارەوە.
سەرکەوتنی بەڵگەفیلمی نازا لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس و کاردانەوەی شایەتیدانی سەربازە سەهیۆنییەکان سەبارەت بە کوشتاری مەدەنییە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، شەپۆلێک لە کاردانەوەی تووڕەیانەی لە نێوان بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی رژێمی سەهیۆنیدا لێ کەوتووەتەوە.