نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئیدعاکانی ئێران مووشەکی بالیستیکی بە رووسیا ناردووە.
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، "ئێران ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ لایەنە ناکۆکەکان بە نامرۆڤانە دەزانێت. چونکە ئەمە دەبێتە هۆی لەدەستدانی گیان و زیانی ژێرخانی بەرفراوان، هەروەها دوورکەوتنەوە لە دانوستانەکانی ئاگربەست. بۆیە نەک هەر ئەو کارە ناکات، بەڵکو داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکات واز لە ناردنی چەک بۆ لایەنەکانی ململانێ بێنن."
سەعید ئیرەوانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدیعای بێ بنەمای ئەمریکا، ئینگلتەرا و فەرەنسای ڕەتکردەوە کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد تاران ڕۆڵی لە شەڕی ئۆکرانیادا هەیە و وتبووی، "ئێران ئیرادەی بەهێزی خۆی بۆ پابەندبوون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی بەنووەی وڵاتی نێجیریا ١٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٢ هەزار و ٨٦٥ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٣ هەزار و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.
چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی پەرلەمانی سەهیۆنی بڕیاری قەدەغەکردنی ئونروای دا هێزە داگیرکەرەکان نووسینگەی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروایان لە کەمپی نور شەمس لە ڕۆژهەڵاتی تولکەرم ڕوخاند.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە کاتی ئاهەنگێک ٧ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١ کەسیش بریندار بوون.