حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە بنکەی لیوای جۆلانیان مووشەکباران کردوون.
حزب الله راگەیاند کە بۆ پشتگری لە گەلی غەززە و بەرخۆدانی فەلەستین و کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ خانووی مەدەنییەکان بە تایبەت لە ناوچە جەنەول بە مووشەکی کاتیوشا بنکەی "جەبەل نیریە" کرا ئامانج.
بە پێی راگەیەندراوەکە بنکەی جەبەل نیریە ئێستا بنکەی لیوای جۆلانیی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییە. دوێنێ حزب الله بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە باڵەخانەکانی سەربازگەی "میان بارح"، کەمپی "زوبەیدین" و کەمپی "ئەلمتەڵا" کە سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بەکاریان دەهێنا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک کراوە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی جەنین ٦ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، رابەرانی گروپەکانی فەلەستینی لەبارەی گەشەپێدانەکانی کۆتایی دانوستانەکانی ئاگربەست ئاگادار کراون.
٤٠ بەندکراوی ئەفغانستانی کە لە وڵاتی پاکستان دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران و رەوانەی وڵاتەکەیان کران.
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی حەنیفە میرغەنیەڤای ئۆزبەکستانی کە بە بێ هیچ تاوانێک دەستبەسەر کرا و دوای ئازاد کردن گواسترایەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوەی پەنابەران.