سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی حەنیفە میرغەنیەڤای ئۆزبەکستانی کە بە بێ هیچ تاوانێک دەستبەسەر کرا و دوای ئازاد کردن گواسترایەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوەی پەنابەران.
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی حەنیفە میرغەنیەڤا ئۆزباکستانی کە بە بێ هیچ تۆمەتێک دەستبەسەر کرا و دوای ئازاد کردن گواسترایەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوەی پەنابەران و بانگێشتی سەرۆکایەتی ئیدارەی کۆچ کرد کە بە پێی مافەکانی مرۆڤ مامەڵە بکات.
"بەهۆی بەرزبوونەوەی تەمەنی و کێشە تەندروستییە جددیەکانی وەک پەستانی خوێن و شەکرە، زۆر ئازار دەچێژێت"
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "حەنیفە میرغەنیەڤا خەڵکی ئۆزبەکستان لە ٣٠ی کانوونی دووەم لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە کێڵگەیەکدا کە لە سیلیڤری تێیدا کار دەکات، دەستبەسەر کرا. هەرچەندە ناوبراو بەهۆی ئەوەی بە هیچ تاوانێک تۆمەتبار نەکرابوو، لەلایەن داواکاری گشتیەوە ئازادکرا، بەڵام ماوەی ١٥ ڕۆژە لە ناوەندی گەڕاندنەوەی چاتالجا لەلایەن ئیدارەی کۆچی ئیستانبوولەوە راگیراوە. میرغەنیەڤا، دایکی ٧ منداڵە، ١١ ساڵ لەمەوبەر بە هۆی زوڵم و زۆرداری ئۆزبەکستان لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆچیان کردووە بۆ تورکیا. زاوا و کچەکەی هاوڵاتی تورکیان و دوو نەوەکەی لە ئیستانبوول لەدایک بوون. بەڵام میرغەنیەڤا کە لە ماوەی ٣ ساڵی رابردوودا مۆڵەتی مانەوەی نوێ نەکراوەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی تەمەنی و کێشە تەندروستییە جددیەکانی وەک پەستانی خوێن و شەکرە، زۆر ئازار دەچێژێت."
"دەبێت دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە و کارە نایاساییەکان بوەستێنرێت"
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، "پێویستە دەستبەسەرکردنی ئەوانەی لە دادگا ئازادکراون لە ناوەندەکانی گەڕاندنەوەی پەنابەران رابگیرێت. دەبێت دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە و کارە نایاساییەکان بەرامبەر بە پەنابەرانی ئۆزبەکستانی رابگیرێت. حەنیفە میرغەنیەڤا دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت و لەگەڵ خێزانەکەی شادبکرێتەوە. داوا لە ئیدارەی کۆچ دەکەین بە پێی یاسا و مافی مرۆڤ مامەڵە بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی سوریا سەردانی تورکیا دەکات.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی حەماس لە دانوستانەکانی ئاگربەست داوای کردووە تەرمی شەهید یەحیای سینوار لە ئەنجامی رێککەوتن رادەست بکرێت بەڵام رژێمی داگیرکەر رەتیکردووە.