لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لانیکەم ١١ کەسی دیکە شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەی ئەبو شەمالە لە باکووری کەمپی نوسەیرات لە کەناری غەززە ٣ کەس شەهید بوون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گروپێک فەلەستینی لە نزیکەی ناوچەی حەلیمە سەعدیە لە کەمپی جیبالیا ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
داگیرکەران هێرشێکی دیکەیان لە ناوچەی ئەزبەتی قەزای بەیت حەنونیان ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون و لە ئەنجامی هێرشی درۆنی لە ناوچەی بەیت لاهیا منداڵێک بریندار بوو.
لە ئەنجامی بۆردومانی داگیرکران بۆ سەر شاری غەززە ٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هەروەها داگیرکەران چەندین ناوچەی دیکەی کەناری غەززەیان بۆردوومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٢٠٤ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٠١ هەزار و ٦٤١ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کرد ٢٠٢ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیەوەندیی لەگەڵ ئەمریکا، رژێمی سەهیۆنی و بەریتانیا هەبووە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی بەنگلادیش هەزاران نەمامی چاند.
بەناو هێزەکانی بەرگریی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رایگەیاند کە ٧ "مەدەنی" بەهۆی موشەکەکانی حزب الله مردوون.
لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٨٥٢ کەس گیانیان لە دەست داوە.