چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی پەرلەمانی سەهیۆنی بڕیاری قەدەغەکردنی ئونروای دا هێزە داگیرکەرەکان نووسینگەی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروایان لە کەمپی نور شەمس لە ڕۆژهەڵاتی تولکەرم ڕوخاند.
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری کەمپی نور شەمس، نیهاد شاویس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بولدۆزەرەکانی داگیرکەر ئۆفیسی ئونروایان ڕوخاندووە کە دەکەوێتە ناوەندی کەمپەکە.
شاویش رایگەیاند کە دوو قوتابخانەی سەر بە ئونروا لە کەمپەکەدا هەن، یەکێکیان بۆ کچان و ئەوی دیکەیان بۆ کوڕان، و هەردووکیان خزمەتگوزاری پەروەردەیی پێشکەش بە کۆی گشتی هەزار و ٥٣٦ خوێندکاری دەکەن، بەپێی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.
شاویش ئاماژەی بەوەدا کە کەمپەکە هەروەها بنکەیەکی تەندروستی هەیە کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش دەکات، لەوانەش کە هەموویان لەلایەن ئۆفیسی ئونروا بەڕێوەدەبرێن.
دووشەممەی رابردوو، پەرلەمانی سەهیۆنی بە پێشێلکردنی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و سەرەڕای هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەم یاسایە، یاسای قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئونروای پەسەند کرد.
بەگوێرەی ئەو یاسایە، ڕێککەوتننامەی ساڵی ١٩٦٧ کە ڕێگەی بە ئونروا داوە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا چالاکی بکات، هەڵدەوەشێتەوە، بەمەش چالاکییەکانی ئاژانسەکە لە شار و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کۆتایی دێت و هەموو پەیوەندییەکانی نێوان کارمەندانی ئەو دەزگایە قەدەغەیە.
ئونروا بە بڕیارنامەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٩ دامەزراوە و ئەرکی پێشکەشکردنی هاوکاری و پاراستنی پەنابەرانی فەلەستینی لە پێنج ناوچەی چالاکیی (ئۆردن، سوریا، لوبنان، کەرتی ڕۆژئاوا و کەناری غەززە)ی پێسپێردراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کرد ٢٠٢ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیەوەندیی لەگەڵ ئەمریکا، رژێمی سەهیۆنی و بەریتانیا هەبووە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی بەنگلادیش هەزاران نەمامی چاند.
بەناو هێزەکانی بەرگریی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رایگەیاند کە ٧ "مەدەنی" بەهۆی موشەکەکانی حزب الله مردوون.
لە وڵاتی سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا تاوەکو ئێستا ٨٥٢ کەس گیانیان لە دەست داوە.