نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە باکووری غەززە ناتوانرێت خزمەتی تەندروستی ئەنجام بدرێت.
ستیفین دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی گەماڕۆی رژێمی داگیرکەر لە باکووری غەززە کارمەندانی تەندروستی ئاوارە بوونەتەوە و وتی، "ئۆفیسی هەماهەنگکاری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە گواستنەوەی خزمەتەکانی تەندروستی بۆ باکووری غەززە راگریراون و ناچار ماون کە تەواوی خزمەتەکانی تەندروستی رابگرێن."
دوجاریک باسی لەوە کرد کە لە قۆناغێکی نزیکدا لە باکووری غەززە ١٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
دوجاریک باسی لەوە کرد کە لە باکووری غەززە نزیکەی ٧٥ هەزار کەس ماون و لە ١ی تشرینی یەکەمەوە لە باکوور کارەبا و سووتەمەنی نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.