سامی ئەبو زوهری وتەبێژی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی یۆئاڤ گالانت بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کۆتایی بە ئەرکی گالانت بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر هێنا.
سامی ئەبو زوهری وتەبێژی ئۆفیسی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە ئەرکی گالانت وتی، "گالانت بە شانازی باسی لەوە دەکرد کە کۆتایی بە حەماس دەهێنێت. بەڵام ئێستا گالانت چووە و حەماس هەر ماوە و بەردەوام دەبێت لە مانەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر شاری زاپۆریجیای وڵاتی ئۆکراینا ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
یەکێک لە یەکەم کەسانێک پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد کە رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بنیامین ناتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوو کە بە پشتیوانی ئەمریکا لە کەناری غەززە کۆمەڵکوژی ئەنجام دا.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە ناو مزگەوتی ئەقسا.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا ٦ فەلەستینی شەهید بوون.