تەدرۆس ئادانۆم غێبریەسووس بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند کە خۆلی دووەمی هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە بەڕێوە چوو.
دوای کۆتایی هاتنی خۆلی دووەمی هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە کەناری غەززە تەدرۆس ئادانۆم غێبریەسووس بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە خولی دووەم دوێنێ کۆتایی هاتووە و لە خولی دووەمدا ١٠٥ هەزار و ٥٥٨ منداڵ کوتان کران و هەروەها ڤیتامینی ئا بە ٨٣ هەزار و ٨٧٦ منداڵ دراوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ٥٥٦ هەزار و ٧٧٤ منداڵی خوار ١٠ ساڵ کوتان کراون و لە باکووری غەززە نزیکەی لە سەدا ٨٨ی منداڵەکان کوتان کراون.
غێبریەسووس جەختی لەوە کرد کە تاکە رێگای سەلامەتی و ئەمنیەت بۆ منداڵ لە غەززە ئاگربەستە.
لەو پۆستەدا کە لە هەژماری سۆشیال میدیای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا بڵاویکردووەتەوە هاتووە، "بەهۆی زیادبوونی توندوتیژی، بۆردومانی چڕ، فەرمانی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ و نەبوونی پشووی مرۆیی مسۆگەر، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، رێکخراوی تەندروستی جیهانی، یونیسێف و رێکخراوی فریاگوزاری و کارە گشتیەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) ناچاربوون هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە باکووری غەززە دوابخەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێککەوتنی کڕینی ٢٥ فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٥ بە نرخی ٥.٢ ملیار دۆلار واژۆ دەکات.
لە ئەندەنوسیا دوای تەقینەوەی گڕکانی لیوتۆبی بەرپرسانی باڵا هۆشدارییان دا.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شارۆچکەی بەیت لاهیا لە باکووری کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.