بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بەناو ئەو یاسایەی لە لەلایەن پەڕلەمانی داگیرکەر پەسەند کراوە و راگەیاند کە "یاسای نوێی کنێست جارێکی دیکە نەژادپەرستی رژێمی سەهیۆنی ئاشکرا دەکات."
حەماس لە راگەیەندراوێکی نووسراودا رایگەیاندووە کە ئەو یاسایەی کە رێگە بە دوورخستنەوەی بنەماڵەی شەهیدە فەلەستینییەکان دەدات بە بیانووی چالاکییەکەی کە ئەنجامیان داوە، نموونەیەکی دیکەی هەڵوێستی نەژادپەرستانەی رژێمی سەهیۆنییە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو یاسایەی کە لە کنێست پەسەندکراوە، کە رێگە بە دادگاییکردنی منداڵانی خوار تەمەنی ١٤ ساڵ دەدات و سەپاندنی سزای زیندانیکردن بە سەریان پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە.
حەماس هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم یاسایە پێشێلکردنی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە سەبارەت بە مافەکانی منداڵان و تاوانێکە کە رژێمی فاشیستی داگیرکەر دژی هەموو چین و توێژەکانی گەلی فەلەستین ئەنجامی دەدات.
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، حەماس داوای لە موسڵمانانی جیهان کرد کە ناڕەزایەتی دژی تاوانکارییەکانی سەهیۆنییەکان رێکبخەن و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەنگاوی بەپەلە لەسەر ئاستی جیهانی بۆ ڕاگرتنی جینۆساید لە غەززە بگیرێتەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٥٠٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٦٨٤ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند قەزایەک لە باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئیدانەی هێرشەکەی داگیرکەران بۆ سەر ئێران کرد کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجام درا و لە ئەنجامیدا ٤ سەرباز و مەدەنیێک شەهید بوون.